Kasım İleri
01 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2023
واشنتۆن – AA
فەرماندەیی هێزە وشکانییەکانی ئەمریکا بۆ پێدانی تەندەرێک بە مەبەستی بەرهەمهێنانی گولـلەتۆپی تیرە ١٥٥ میلیمەتری کە بەهاکەی ٥٢٢ ملیۆن و ٢٧٩ هەزار دۆلارە، هەردوو کۆمپانیای نۆرزۆپ گرومان و گڵۆباڵ ئۆردنس-ی هەڵبژارد.
سوپای ئەمریکا کە سەدان هەزار گوللـەتۆپ و گولـلەمووشەکی داوە بە سوپای ئۆکراینا، بە مەبەستی پڕکردنەوەی جبەخانەکەی تەندەر پێشکەش دەکات.
فەرماندەیی هێزە وشکانییەکانی ئەمریکا بۆ پێدانی تەندەرێک بە مەبەستی بەرهەمهێنانی گولـلەتۆپی تیرە ١٥٥ میلمەتری کە بەهاکەی ٥٢٢ ملیۆن و ٢٧٩ هەزار دۆلارە، هەردوو کۆمپانیای نۆرزۆپ گرومان و گڵۆباڵ ئۆردنس-ی هەڵبژارد.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لەمبارەیەوە لە ٣٠ی کانوونی دووەم لە ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە چونکە هەردوو کۆمپانیاکە "لە هەموو تەندەرێکدا رکابەربن، بۆیە ئەوان هەڵبژێردراون".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە ژمارەی ئەو گولـلەتۆپانە نەدراوە کە بەرهەم دەهێندرێن، بەڵام سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە هەوڵ دەدرێت تاکوو ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٧ گولـلەتۆپەکان بەرهەم بهێندرێن.
هێزە وشکانییەکانی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا کە کانوونی دووەم بڵاوی کردەوە، ئاماژەی بەوە دا کە بەرهەمهێنانی تەقەمەنی تیرە ١٥٥ میلیمەتری بە نزیکەی لەسەدا ٥٠٠ زیاد دەکەن.
لە راپۆرتەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە بە تێکڕایی بەرهەمهێنانی گولـلەتۆپ لە ٢٠٢٣ مانگانە لە ١٤ هەزارەوە بۆ ٩٠ هەزار بەرز دەکەنەوە و بەم جۆرە لە میانی یەک ساڵدا، جێگای ئەو گولـلەتۆپە تیرە ١٥٥ میلیمەترییانە پڕ دەکەنەوە کە بۆ ئۆکراینا رەوانە کراون.