ABDULSALAM FAYEZ
13 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2026
سووریا ــ AA
سوپای ئیسرائیل پێشێلکارییەکی نوێی لە باشووری سووریا ئەنجامدا و چووە ناو گوندێکی سەربە پارێزگای قونەیترە باشووری ئەو وڵاتە.
کەناڵی فەرمی سووربا "ئەلئیخبارییە" بڵاویکردەوە کە ھێزێکی سوپای ئیسرائیل چوونەتە ناو گوندی عەین زیوان سەربە پارێزگای قونەتیرە.
ڕاشیگەیاندووە کە ھێزەکەی سوپای ئیسرائیل لە میانی چوونە گوندی عەین زیوان، گەنجێکی دانیشتووی گوندەکەی، دەستگیرکردووە.
دوێنێ پێنجشەممە ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل ھەڵیانکوتایە سەر ناوچەی کەسارات سەربە پارێزگای قونەتیرە و لە میانیدا خاڵێکی پشکنینیان لە ناوچەکەدا دانا.