سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنە وشکانییەکەی لە باشووری لوبنان فراوانتر دەکات
سوپای ئیسرائیل: "بە بەشداری فیرقەی ٣٦ی ھێزەکانمان، ئۆپەراسیۆنە وشکانییەکەمان لە باشووری لوبنان فراوانتر دەکەین".
Quds
قودس ــ AA
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە بە بەشداری فیرقەی ٣٦ی ھێزەکانیان، ئۆپەراسیۆنە وشکانییەکەیان لە باشووری لوبنان فراوانتر دەکەن.
دوێنێ دووشەممە وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یسرائیبل کاتز ڕایگەیاندبوو کە ھێزەکانیان ئۆپەراسیۆنی وشکانییەکان لە باشووری لوبنان دەست پێکردووە.
لەئێستادا باس لەوە دەکرێت کە ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل بە قوڵایی حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر چوونەتە ناو خاکی لوبنانەوە.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سەربازانی فیرقەی ٣٦ی ھێزەکانیان دەستیان کردووە بە ئەنجامدانی چالاکی وشکانیی لە باشووری لوبنان ئەوەیش بەمەبەستی فراوانکردنی مەودای بەرگریکردن لە ناوچەکانی پێشەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لەئیستادا، سەربازانی فیرقەی ٩١ و ٣٦ی ھێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنی وشکانیی لە باشووری لوبنان، بەشدارن.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی وشکانیی، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە چڕی ژمارەیەک ئامانجی دوژمنیان لە چەند ناوچەیەکی باشووری لوبنان بۆردومان کردووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
