جيهان

لە زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانی ئیسرائیلدا بۆ سەر لوبنان ١٥ کەس کوژران

لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ژمارەیەک ناوچەی باشووری لوبنان، ١٥ کەس کوژران و ١٠ی دیکەیش برینداربوون.

Mohamed Majed  | 15.03.2026 - نوێکردنەوە : 15.03.2026
لە زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانی ئیسرائیلدا بۆ سەر لوبنان ١٥ کەس کوژران

Lebanon

ئیستانبوڵ ــ AA

لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ژمارەیەک ناوچەی باشووری لوبنان، ١٥ کەس کوژران و ١٠ی دیکەیش برینداربوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانمی ئیسرائیل زنجیرەیەک ھێرشیان کردووە ژمارەیەک ناوچەی باشووری لوبنان.

وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە لە ئاکامی ھێرشەکاندا، ١٥ کەس کوژراون و ١٠ی دیکەیش برینداربوون.

ھاوکات لەگەڵ ھێرشە ئاسمانییەکان، تۆپخانەکانی ئیسرائیل بە چڕی دۆڵی سەلوقی و دەوروبەری شارۆچکەکانی قەبریخا و تولین باشووری لوبنانیان بۆردومان کرد، بەڵام تا ئێستا زیانەکانیان نەزاندراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın