Ethem Emre Özcan
18 ئادار 2026•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2026
بەیروت - AA
سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی كرده سەر باڵەخانەیەک لە گەڕەکی بالاتە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ههواڵی فەڕمی لوبنان (NNA)، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی ئیسرائیل شوقەیەکیان لە گەڕەکی بالاتە کردووەتە ئامانج.
دوێنێ شەو لە ئەنجامی دوو هێرشی ئاسمانیی فڕۆکەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر بەیروت، شهش کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٤ کەسی دیكهش برینداربوون.