ئێران کوژرانی عەلی لاریجانی پشتڕاستکردەوە
Arbil
هەولێر - AA
ئێران کوژرانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی، عەلی لاریجانی لە ئاکامی هێرشەکان پشتڕاستکردەوە.
ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە ڕاگەیاندراوێکدا بۆ ڕای گشتی کوژرانی سکرتێری ئەنجوومەنەکەی لە ئاکامی هێرشەکانی ئیسرائیل-ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی پشتراستکردەوە.
لەم بارەیەوە ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز بڵاوی کردووەتەوە کە لاریجانی لەگەڵ کوڕەکەی، جێگرێک و هەروەها یەکێک لە پاسەوانەکانی لە ماڵی کچەکەیدا لە ناوچەی پەردیس'ی تاران کراوەتە ئامانج.
پێشتر وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یسرائیل کاتز بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، عەلی لاریجانی لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای ئیسرائیلدا کوژراوە.
هەروەها سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، ئەیال زامیر ڕایگەیاند سوپای ئیسرائیل شەوی ڕابردوو لە ئێران کەسایەتییە گرنگەکانی کردووەتە ئامانج.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
