دوای هێرشی ئێران دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە ئاسمانی قودس بیسترا
Quds
تەل ئەبیب - AA
دوای ئەوەی ئێران هێرشی نوێی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجام دا، لە ئاسمانی قودسی ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو و قودسی ڕۆژئاوا دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیسترا.
سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو مووشەکانەی لە ئێرانەوە ئاڕاستە کراون، کەوتوونەتە کار.
دوای هێرشەکەی ئێران، لە شاری قودس و حەیفا لە باکووری ئیسرائیل و ناوچەی جەلیل، زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا.
دوای بەرپەرچدانەوەی هێرشەکە لەلایەن بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە، لە ئاسمانی قودس دەنگی تەقینەوەی بەهێزی یەک لە دوای یەک بیسترا.
ئاماژە بەوە کرا کە پارچەی پاشماوەی مووشەکەکان لە هەندێک ناوچەی باکوور و ناوەڕاستی ئیسرائیل کەوتوونەتە خوارەوە و، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
