ڕاگەیاندراوی ناتۆ له بارهی دابینکردنی ئاسایشی گەرووی هورمز
Brussels Hoofdstedelijk Gewest
برۆکسل - AA
دوای لێدوانهكهی سەرۆکی ئهمریكا، دۆناڵد ترەمپ کە ئاماژەی بەوە کرد ئەگەر هاوپەیمانەکان ئاسایشی گەرووی هورمز دابین نەکەن، ئەوا بۆ داهاتووی ناتۆ زۆر خراپ دەبێت، ناتۆ بڵاوی كردهوه کە هاوپەیمانەکان لە ئێستاوە هەنگاویان ناوە بۆ دابینکردنی ئاسایشی زیاتر لە دەریای ناوەڕاستدا.
لهو بارهیهوه، بەرپرسێکی ناتۆ کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە نووسراو وەڵامی پرسیارێکی ئاژانسی ئانادۆڵوی دایەوە كه ئایا هاوپەیمانییەکە ڕۆڵی دەبێت لە دابینکردنی ئاسایشی گەرووی هورمزدا یان نا و، ڕایگهیاند: "هاوپەیمانەکان لە ئێستاوە هەنگاویان ناوە بۆ دابینکردنی ئاسایشی زیاتر لە دەریای ناوەڕاستدا".
بهرپرسهكه باسی لهوه کرد کە وڵاتانی ئەندام بە جیا سهرقاڵی گفتوگۆن لەگەڵ ئەمریکا و لایەنەکانی دیكه سهبارهت بهوەی دەتوانن چ جۆرە کارێک ئەنجام بدەن، لەوانەش لە چوارچێوەی ئاسایشی گەرووی هورمزدا.
سەرۆکی ئهمریكا ترەمپ، لە چاوپێکەوتنێکدا هۆشداریی دابوو کە دابیننەکردنی ئاسایشی گەرووی هورمز لەلایەن هاوپەیمانەکانی ناتۆوە بۆ داهاتووی ناتۆ زۆر خراپ دەبێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
