Zana Natık Kerem
11 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2019
قودس ــ AA
لە میانی ھەڵمەتێکدا کە شەوی رابردوو لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە کەناری رۆژئاوا ئەنجامدراوە، 22 فەڵەستینی دەستگیرکراون.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە کە ئەو 22 فەڵەستینییەی بەتۆمەتی تێوەگلان لە ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، دەستگیرکراوەکان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە رەوانکەی بنکە ئەمنییەکان کراون.
ناوە ناوە سوپای ئیسرائیل لە کاتەکانی شەودا، ھەڵمەت لە کەناری رۆژئاوا ئەنجام دەدات و بەتۆمەتی جۆراوجۆر ھاووڵاتییانی فەڵەستینی دەستگیردەکات.
بەپێی داتاکانی فەڵەستین، ژمارەی بەندکراوانی فەڵەستینی لە گرتووخانەکانی ئیسرائیلدا، گەیشتووەتە شەش ھەزار کەس کە لەنێویاندا، ٢٧٠ منداڵ، ٥٢ ئافرەت و شەش ئەندامی ئەنجوومەنی یاسادانانی فەڵەستین ھەن، ھەروەھا لەو ژمارەیە ٤٣٠یان بەبێ ھیچ تۆمەتێک بەندکراون، ئەمە جگە لەوەی ھەزار و ٨٠٠یان نەخۆشن کە ٧٠٠یان پێویستیان بەچارەسەری بەپەلەی پزیشکی ھەیە.