Muhammet Kurşun,Mohammed Baqi Hussein
11 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2019
تاران - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی زرێپۆش شكێن و پێداویستیی به‌رگری، مۆڵه‌ت له هیچ كه‌س وه‌رناگرێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و چه‌كانه.
حەسەن روحانی له وتارێكدا لە میانی به‌شدارییكردنی له‌و ئاهه‌نگه‌ی کە به بۆنه‌ی یادی چله‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی ئێرانه‌وه له مه‌یدانی ئازادیی تاران رێكخرابوو، باسی له به‌رنامه‌ی مووشه‌كی وڵاته‌كه‌ی كرد.
سه‌ركۆماری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌ژێر گه‌مارۆکانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆسه‌ر ناوچه‌كه ئاهه‌نگی یادی شۆڕش ده‌گێڕن و به‌شداریكردنی گه‌له‌كه‌یان نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه پلانه‌كان دژبە وڵاته‌كه‌یان، شكستیان هێناوه.
حەسەن روحانی رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی زرێپۆش شكێن و پێداویستیی به‌رگری، مۆڵه‌ت له هیچ كه‌س وه‌رناگرێت و گوتی: "به‌رده‌وام ده‌بین له به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی وشكانی بۆ ده‌ریا، ده‌ریا بۆ ده‌ریا، ئاسمان بۆ ئاسمان و وشكانی بۆ وشكانیی زرێپۆش شكێن و بۆ ئه‌وه‌ش مۆڵه‌ت له هیچ كه‌س وه‌رناگرین".
سه‌ركۆماری ئێران وه‌بیریهێنایه‌وه كه له كۆندا سه‌دا پێنجی چه‌كه‌كان له ئێران به‌رهه‌مده‌هێنرا و سه‌دا 95ی له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كران، به‌ڵام ئێستا سه‌دا 85ی له ناوخۆدا به‌رهه‌م ده‌هێنن و ئه‌مه‌ش به‌شی سوپاكه‌یان ده‌كات.
حەسەن روحانی هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه دانیشتوانی ئێران به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 128 زیادیكردووه و له 36 ملیۆنه‌وه گه‌یشتووه‌ته 82 ملیۆن.
له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا به بۆنه‌ی 11ی شوبات یادی چل ساڵه‌ی شۆڕشی ئێرانه‌وه، ئاهه‌نگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.