Abdullah Aşıran
27 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2018
لاهای - AA
رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان بڕیاری دا لێکۆڵینەوە بکات لە دەنگۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سووریا.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە دەست کەوتوون، رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لەو دەنگۆیانەی باس لە بەکارهێنانی گازی کلۆر دەکەن لە مانگی شوباتدا لە لایەن رژێمی ئەسەدەوە لە ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات.
رژێمی ئەسەد وەک دوایین جار هەفتەی رابردوو چەکی کیمیایی بەکارهێنابوو لە غوتەی رۆژهەڵات و ١٦ کەسی مەدەنی بە هۆی گازەکەوە تووشی کێشەی تەندروستی بووبوون.
بە پێی ئەو بەڵێنەی رژێم داویەتی بە رێکخراوەکە، دەبوو لە ١٩ی ئابی ٢٠١٤ کۆتایی بهێنێت بە جبەخانەکەی لە چەکی کیمیایی. ئەوەش دوای ئەوەی رژێم لە ٢١ی ئابی ٢٠١٣ لە ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات چەکی کیمیایی بەکارهێنا بوو دژی هەزار و ٤٠٠ کەسی مەدەنی.
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كه كیمیاییه‌كان بڵاوی كرده‌وه كه كاره‌كانی له‌ناوبردنی گه‌نجینه‌ی چه‌كه كیمیاییه‌كان كۆتایی هاتووه، رژێمی ئه‌سه‌د به مه‌به‌ستی كوشتن و تۆقاندن و كۆچپێكردن هێرشه كیمیاوییه‌كانی درێژه پێدا.
لیژنه‌ی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كه كیمیاییه‌كان له ٢٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧دا، راپۆرتێكی پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش کرد سه‌باره‌ت به هێرشی رۆژی چواری نیسانی ٢٠١٧ بۆ سه‌ر خان شێخون كه به هۆیه‌وه لانیكه‌م ١٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و له راپۆرته‌كه‌دا رژێمی به به‌رپرسیار له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له قه‌ڵه‌مدا.
ته‌نها بڕیاری لیژنه هاوبه‌شه‌كه به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسیارانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه له دادگای نێوده‌وڵه‌تیی سزاكاندا دادگایی بكرێن. به هۆی ئه‌وه‌ی كه سووریا ئه‌ندامی دادگاكه نییه، پێویسته رژێمی سووریا له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه ره‌وانه‌ی دادگاكه بكرێت. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هێشتا هیچ هه‌نگاوێكی له‌وجۆره له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش نه‌هاوێژراوه، رژێمی ئه‌سه‌د به‌رده‌وامه له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی.