جيهان, پەروەردەیی

سووریا.. بە پاڵپشتی تورکیا قوتابخانەیەک لە لازقییە دوای نۆژەنکردنەوەی کرایەوە

نوێنەری کۆمەڵەی "زانست و خەرجی"ی تورکیا، حەمزە شەعار ڕایگەیاند کە ئێستادا، ٦٠ قوتابی دەتوانن لە قوتابخانەکەدا، بخوێنن.

Muhammed Karabacak, Muhammed Kılıç  | 19.09.2025 - نوێکردنەوە : 19.09.2025
سووریا.. بە پاڵپشتی تورکیا قوتابخانەیەک لە لازقییە دوای نۆژەنکردنەوەی کرایەوە

İdlib

لازقییە ــ AA

لە گوندی "غەمام" لە ناوچەی بایربۆجاق سەربە پارێزگای لازقییە باکووری ڕۆژئاوای سووریا، ڕێوڕەسمی کردنەوەی قوتابخانەیەک کە بە پاڵپشتی تورکیا نۆژەنکراوەتەوە، بەڕیوەچوو.

لە میانی ڕێوڕەسمی کردنەوەی قوتابخانەکە ھەریەک لە ڕێکخەری وەزارەتی پەروەردەی تورکی لە ناوچەی حەلەب، مستەفا ئۆنور و بەرپرسی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکانی تورکیا (ئافاد) لە لازقییە، محەمەد عاکیف گوڵاش و نوێنەری کۆمەڵەی "زانست و خەرجی"ی تورکیا، حەمزە شەعار و بەڕێوەبەری ناوچەی باکوور سەربە پارێزگای لازقییە، مستەفا جولحە، ئامادەبوون.

حەمزە شەعار لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەو قوتابخانەیە کە لە گوندی غەمام کراوەتەوە، پێشتر بەھۆی بۆردومانێکی ڕژێمی پێشووی سووریا، زیانی زۆری بەرکەتبوو".

ڕاشیگەیاند: "دوای ئەوەی قوتابخانەکە بە پاڵپشتی تورکیا نۆژەنکرایەوە، ٦٠ قوتابی دەتوانن تیایدا، بخوێنن".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın