Washington DC
واشنتۆن – AA
لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان کرد.
کۆشکی سپی رایگەیاند لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ھەردوولا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات، ئاسایشی ناوچەکە، ھەوڵە دیپلۆماتییەکان بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕی ناوخۆی یەمەن کراوە و جەخت لەسەر پێداگیری ئەمریکا کراوەتەوە بۆ پاراستنی سعوودیە لە ھێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران.
لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە ئەمریکا بە ئەرێنی پێشوازی لە ئازادکردنی چالاکوانانی سعوودیە دەکات و تیایدا ھاتووە: "سەرۆک بایدن جارێکی دیکە جەختی لەسەر گرنگیدانی ئەمریکا بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و سەروەری یاسا کردەوە".
- بڵاوکردنەوەی راپۆرتی پەیوەندیدار بە خاشقچی بۆ دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بایدن و سەلمان دوا خرا
لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە راپۆرتی پەیوەندیدار بە کوشتنی رۆژنامەوان جەمال خاشقچی کە بڕیار بوو رۆژی پێنجشەممە بڵاو بکرێتەوە، رێكکەوتنی بڵاوکردنەوەی دوا خراوە.
سەرچاوەکان بە میدیاکانیان راگەیاندووە کە راپۆرتەکە دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بایدن و سەلمان بڵاو دەکرێتەوە.