Alaattin Doğru
26 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2021
پاریس – AA
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لەبارەی بەرھەمھێنانی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ رایگەیاند: "دەبێت لە درێژ ماوەدا یەکێتیی ئەورووپا بگاتە ئەو ئاستەی (ڤاکسین) بەپێی پێویست بەرھەم بھێنێت، چونکە وا دەردەکەوێت ماوەیەکی زۆر ئەم ڤایرۆسە لەنێوماندا دەمێنێت".
دوای ئەوەی لە رێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشدای کرد لە کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا، ئیمانوێل ماکرۆن بۆ میدیاکاران دوا.
ماکرۆن ئاماژەی بەوە دا کە لە لوتکەکەدا بڕیاری بەرەنگاربوونەوەی ھاوبەشیان دا لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و کۆرۆنای گۆڕاو و لەبارەی بەرھەمھێنانی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گوتی: "دەبێت لە درێژ ماوەدا یەکێتیی ئەورووپا بگاتە ئەو ئاستەی (ڤاکسین) بەپێی پێویست بەرھەم بھێنێت، چونکە وا دەردەکەوێت ماوەیەکی زۆر ئەم ڤایرۆسە لەنێوماندا دەمێنێت".