Sayed Khodaberdi Sadat
21 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2019
كابول - AA
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، نانسی پیلۆسی سه‌ردانێكی له‌ناكاوی بۆ كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ئه‌نجامدا.
پیلۆسی و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری ئه‌فغانستان، عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردن كۆبووه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا عه‌بدوڵڵا سوپاسی ئه‌مریكای كرد بۆ ئه‌و هاوكاریانه‌ی پێشكه‌شی وڵاته‌كه‌ی كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌مه‌ودوا چاوه‌ڕوانی پشتیوانیهكانیانن.
عه‌بدوڵڵا باسی له‌وه كرد كه سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌كان گه‌لی ئه‌فغانستان به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماردا كردووه و له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
عه‌بدوڵڵا باسی له‌وه كرد كه ئاشتی بۆ گه‌لی ئه‌فغانستان له هه‌موو شتێك گرنگتره و ئاماده‌ی هه‌ر جۆره پشتیوانیهكن بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتیی.
لای خۆیه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پشتیوانی كردنی ئه‌فغانستان.
پیلۆسی باسی له‌وه كرد كه ناخوازن دووباره ئه‌فغانستان ببێته‌وه به لانكه‌ی تیرۆر، له‌به‌رئه‌وه له نزیكه‌وه چاودێری هه‌موو پێشهاته‌كان ده‌كه‌ن كه له‌و وڵاته‌دا روو ده‌دات.