جيهان

كابول.. كۆبوونەوەی مارك ئێسپەر و ئەشرەف غەنی

- وەزیری بەرگریی ئەمریكا، مارك ئێسپەر لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ كابول لەگەڵ سەرۆكی ئەفغانستان، ئەشرەف غەنی كۆبوویەوە.

Sayed Khodaberdi Sadat, Zana Natık Kerem  | 21.10.2019 - نوێکردنەوە : 22.10.2019
كابول.. كۆبوونەوەی مارك ئێسپەر و ئەشرەف غەنی

Afghanistan

كابول ــ AA

وەزیری بەرگریی ئەمریكا، مارك ئێسپەر لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ كابول لەگەڵ سەرۆكی ئەفغانستان، ئەشرەف غەنی كۆبوویەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی ئەفغانستان لە كۆبوونەوەكەدا كە هەریەك لە باڵیۆزی ئەمریكا لە كابول، جۆن باس و فەرماندەی هێزەكانی ناتۆ لە ئەفغانستان، سكۆت میللەر ئامادەبوون، مارك ئێسپەر خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە سەبارەت بە سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەفغانستان.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە كە لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری بەرگریی ئەمریكا، مارك ئێسپەر جەختیكردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە وڵاتەكەی بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی هێزەكانی ئەفغانستان.

لای خۆیەوە سەرۆكی ئەفغانستان، ئەشرەف غەنی سوپاسی پاڵشتییەكانی ئەمریكا-ی كردووە بۆ وڵاتەكەی و رایگەیاندووە كە هەنگاوی گرنگیان ناوە لە هەمبەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا.

دوێنێ‌ یەكشەممە وەزیری بەرگریی ئەمریكا، مارك ئێسپەر بەسەردانێك گەیشتە شاری كابول و لە میانیدا یەكە سەربازییەكانی وڵاتەكەی بەسەركردەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın