??? ??????,Zana Natık Kerem
21 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2019
بەیروت ــ AA
سەرۆكی لوبنان، میشێل عەون داوی کرد نهێنی لەسەر هەژماری بانکی بەرپرسانی وەزارەتەکان هەڵبگیرێت.
لە كۆبوونەوەی حكوومەتدا كە لە كۆشكی سەرۆكایەتی بعەبدا بەڕێوەچوو، میشێل عەون گوتارێكی پێشكەشكرد.
لە كۆبوونەكەدا سەرجەم وەزیرەكان ئامادەن جگە لە وەزیری كاروباری ئافرەتان، ڤیۆلێت خەیروڵڵا سەفەدی و وەزیرانی سەربە پارتی هێزەكانی لوبنان.
زاندراوە لە كۆبووەكەدا ئەو پێشنیازە دەخرێتە بەرباس كە سەرۆكوەزیران، سەعد حەریری بە ئامانجی ئەنجامدانی چاكسازیی و چارەسەركردنی رەوشی ئابووری پێشكەشی كردووە.
سەرۆكی لوبنان، میشێل عەون گوتی: "ئەوەی لە شەقام روودەدات گوزارشتكردنە لە ئێش و ئازاری خەڵك، بەڵام تۆمەتباركردنی هەمووان بە گەندەڵی تیادا ستەمێكی گەورەیە".
میشێل عەون گوتیشی: "لەبەر ئەوە پێویستە نهێنی لەسەر هەژماری بانکی بەرپرسانی وەزارەتەكان هەڵبگیرێن".
چاوەڕوان دەكرێت دوای كۆبوونەوەكە، سەعد حەریری گوتارێك ئاراستەی گەلی لوبنان بكات.
لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووە لە لوبنان دژبە هەوڵەكانی حكوومەت بۆ سەپاندنی باج بەسەر تۆڕی پەیوەندی كۆمەڵایەتی وەتسئەپ، خۆپیشاندان و و ناڕەزایەتیی دەردەبڕن ئەنجام دەدرێت كە تا ئێستا بەردەوامە.
بە هۆی خۆپیشاندانەكانەوە تا ئێستا، ژمارەیەك وەزیر لە حكوومەتەكەی سەعد حەریری دەستیانلەكار كێشاوەتەوە.