Zehra Ulucak,Muhammet Ali Kemal
21 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
میدیای كۆریای باكوور بڵاویكرده‌وه رێبه‌ری وڵاته‌كه‌یان، كیم جۆنگ ئون و سه‌رۆكی چین، شی جینپینگ، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی هاوڕابن له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌پێناو سه‌قامگیری و ئاشتی ناوچه‌كه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی یۆنهاپ، ئاژانسی فه‌رمی كۆریای باكوور KCNA بڵاویكردووه‌ته‌وه كه له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه دوو رۆژییهكهیدا بۆ پیۆنگیانگ، شی جینپینگ له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون به تێروته‌سه‌لی بیروڕایان سه‌باره‌ت به بابه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ناوچه‌ییه‌كان و دۆخی نیمچه دوورگه‌ی كۆریا ئاڵوگۆڕكردووه و له‌دوای ئه‌وه‌ش هه‌ردوو سه‌ركرده هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆریای باكوور و چین به‌هێزبكرێن.
ئاژانسی فه‌رمی كۆریای باكوور هه‌روه‌ها بڵاویكردووه‌ته‌وه كیم جۆنگ ئون و شی جینپینگ جه‌ختیان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆریای باكوور و چین، له به‌رژه‌وه‌ندیی به‌ره‌وپێشبردنی سه‌قامگیریی و ئاشتیی له ناوچه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو وڵاته.