Muhammet Nazım Taşçı,Ramal Abdullah Mahmood
21 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستان، نارێندرا مۆدی له ویلایه‌تی جهاردخاند له‌گه‌ڵ ٤٠ هه‌زار كه‌س یۆگای كرد.
Press Trust of India رایگه‌یاند مۆدی له میانی به‌رزڕاگرتنی رۆژی جیهانی یۆگا له ناوه‌ندی ویلایه‌تی جهاردخاند، رانچی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئاره‌زوومه‌ندانی یۆگا به‌یه‌ك گه‌یشتن.
مۆدی له گۆڕه‌پانی پرابهات تارا له‌گه‌ڵ ٤٠ هه‌زار كه‌س یۆگای كرد و رایگه‌یاند كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن یۆگا بكه‌نه به‌شێك له خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان و گوتی: "ده‌بێ هه‌وڵه‌كان بخرێنه گه‌ڕ تاكو له شار و گونده‌كان یۆگا بكرێت".
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به پیر داواكارییه‌كه‌ی مۆدییه‌وه هات و له ٢٠١٥ه‌وه "٢١ی حوزه‌یران"ی وه‌ك "رۆژی جیهانی یۆگا" راگه‌یاند.