Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
12 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2017
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، پرۆژه بڕیارێكی په‌سه‌ند كرد كه داوای سه‌پاندنی توندترین سزا ده‌كات تا ئیستا درابێت به‌سه‌ر كۆریای باكووردا كه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و تاقیكردنه‌وه مووشه‌كیه بالیستیه‌كانی.
دوای ئه‌وه‌ی كۆریای باكوور شه‌شه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌نجام دا كه له 3ی ئه‌یلوولی 2006ه‌وه تا ئێستا به‌هێزترینه، ئه‌مریكا پرۆژه بڕیارێكی گه‌ڵاڵه كرد و تیایدا داوای سه‌پاندنی سزای نوێی ئابووریی كرد به‌سه‌ر پیۆنگ یانگدا و له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیش خرایه ده‌نگدانه‌وه.
پرۆژه بڕیاره‌كه به ده‌نگی 15 وڵات په‌سه‌ندكرا، به‌مه‌یش ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی 2006ه‌وه تا ئیستا 9ـه‌مین بڕیاری بۆ سه‌پاندنی سزای ئابووریی و سه‌ربازیی به‌سه‌ر كۆریای باكووردا په‌سه‌ندكردووه كه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی.
- "سزاكان"
سزا نوێكان هه‌نارده‌كردنی پاڵاوگه‌ی نه‌وت و بهربوومە نه‌وتییه‌كان بۆ كۆریای باكوور سنووردار ده‌كات. هه‌روه‌ها له تشرینی یه‌كه‌مه‌وه تا كۆتایی ساڵ بۆ ماوه‌ی سێ مانگ فرۆشتنی نه‌وت به كۆریای باكوور سنووردارده‌كات بۆ 500 هه‌زار به‌رمیل، به ساڵی 2018دا بۆ دوو ملیۆن به‌رمیل.
هه‌ر به‌و بڕیاره رێگە له كۆریای باكوور ده‌گیرێت بۆ هاورده‌ی نه‌وت به رێژه‌ی لەسەدا 30.
به پێی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كۆریای باكوور هه‌شت ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هاورده كردووه كه چوار ملیۆنیان نه‌وتی خاوه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، به‌و بڕیاره نوێیه‌ی فرۆشتنی غازی سروشتی به كۆریای باكوور قه‌ده‌غه كرد.
- "ئابڵوقه‌ی تێكستیل"
هه‌نارده‌ی تێكستیل (به‌رهه‌می رستن و جنین) كه پاش هه‌نارده‌ی خه‌ڵووز به دووه‌م گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی داهاتی كۆریای باكوور داده‌نرێت قه‌ده‌غه‌كرا، كه ساڵانه داهاته‌كه‌ی 760 ملیۆن دۆلاره.
به بڕیاری پێشتری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رێژه‌ی سه‌دا 90ی هه‌نارده‌ی كۆریای باكوور كه له خه‌ڵووز، تێكستیل، ئاسن و به‌رهه‌می ده‌ریایی پێكدێت و قه‌باره‌كه‌ی 2،7 ملیار دۆلاره، قه‌ده‌غه‌كرابوو.
به پێی بڕیاره‌كه، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كۆریای باكوور كه له وڵاتانی دیكه كارده‌كه‌ن، تا مۆڵه‌تی كاركردنیان كۆتایی دێت به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڵام دواتر مۆڵه‌ته‌كانیان بۆ نوێ ناكرێته‌وه.
رژێمی كیم جۆنگ ئون 100 هه‌زار كرێكاری وڵاته‌كه‌ی بۆ كاركردن ناردووه‌ته‌وه ده‌ره‌وه تا دراوی بیانی بهێننه‌وه و له‌وچوارچێوه‌یه‌دا، ساڵانه بڕی 500 ملیۆن دۆلار ده‌چێته كۆریای باكوور.
به‌ڵام ره‌شنووسی بڕیاره‌كه قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتكردنی كۆم جۆنگ ئون، ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی داراییه‌كانی له ده‌ره‌وه، گه‌مارۆی سووته‌مه‌نی و را‌گرتن و پشكنینی كه‌شتییه‌كانی كۆریای باكوور له لایه‌ن وڵاتانه‌وه، له‌خۆنه‌گرتبوو.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی دوای ده‌نگدانه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش رایگه‌یاند، "ئه‌مه توندترین رێوشوێنه تا ئێستا دژ بە كۆریای باكوور گیرابێته‌به‌ر. ئه‌گه‌ر كۆریای باكوور رازی ببێت به راگرتنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، ئایندهی خۆی رزگارده‌كات. ئه‌گه‌ر ئه‌مه بسه‌لمێنێت، به ئاشتی ده‌ژی".
هاوكات چین و رووسیا داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر راگرتنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كۆریای باكووردا، ئه‌مریكاش كۆتایی به رێككه‌وتنه سه‌ربازییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور بهێنێت و دانوستان ده‌ست پێ بكرێت.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڤاسیلی نیبێنزیا له‌وباره‌وه رایگه‌یاند، "پێمانوایه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی داواكارییه‌كه‌ی رووسیا و چین هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. ئه‌م داواكارییه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ری".