Muhammet Nazım Taşcı
03 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2021
تۆرخه‌م – AA
زۆری نه‌ماوه ته‌لبه‌ندكردنی سنووری ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن پاكستانه‌وه كه دوو هه‌زار و ٦٠٠ كیلۆمه‌تره ته‌واو ببێت.
جێگری فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌كانی پاراستنی سنوور له خه‌یبه‌ر پاتونهوا، ساجید مه‌جید به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له نیسانی ٢٠١٧ه‌وه ده‌ستیان كردووه به ته‌لبه‌ندكردنی سنووری تۆرخه‌م و له هه‌موو شوێنه گرنگه‌كانی هاوسنوور له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجام داوه و زۆری نه‌ماوه كاره‌كان به ته‌واوی ته‌واو ببن.
ماجید سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رزایی شاخه سنوورییه‌كانیان ته‌لبه‌ند نه‌كردوون، جگه له‌وه‌یش له‌سه‌ر سنووری هه‌ردوو وڵات هه‌زار و ٢٣٨ تاوه‌ری سنووری و به‌پێی پێویست تاوه‌ری چاودێری سه‌ر سنووریان بونیاد ناوه.
ساجید ماجید تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به درێژایی سنووری ئه‌فغانستان له هه‌ر دوو كیلۆمهترێكدا خاڵی ئه‌منییان داناوه و به‌م جۆره‌یش به راده‌یه‌كی باش رێگه له تێپه‌ڕینی نایاسایی گیراوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه هه‌ڕه‌شه‌ی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كانی وه‌ك داعش و تاڵیبانی پاكستان TTPبه‌رده‌وامه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا هێرشی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوور كه‌متر بوونه‌ته‌وه.