Ethem Emre Özcan
03 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
رژێمی ئه‌سه‌د بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند خاڵێك له دیمەشقی پایتەختی وڵاتەکەی.
ئاژانسی هه‌واڵی رژێمی سووریا SANA، به پشتبه‌ستن به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه كاتژمێر ٠١:٢٦ به كاتی ناوخۆ، ئیسرائیل هێرشی كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند خاڵێك لە پارێزگای دیمەشق.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە دیمەشقی پایتەخت و دەوروبەری دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیستراوە و، هاتووە؛ ''هێرشە ئاسمانییەکە لە ئاڕاستەی باشووری بەیروت ئەنجامدراوە. سیستمی به‌رگریی ئاسمانی به‌رپه‌رچی زۆربه‌ی مووشه‌كه‌كانی دوژمنی داوه‌ته‌وه. هێرشه‌كان ته‌نها زیانی مادییان لێ كه‌وتووه‌ته‌وه".
جگه له سوپای رژێم چه‌ند خاڵێكی حزبوڵڵای لوبنانی و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر به ئێران كه له ژێر فه‌رمانی سوپای پاسدارانی ئێراندان له دیمەشقدا جێگیرن.