روونكردنه‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئارامكۆ
- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئيڤ لۆدريان: "حوسییه‌كان رایانگه‌یاند كه ئه‌وان ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه زۆر جێی متمانه نییه".
Ile-de-France
پاریس - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئيڤ لۆدريان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه راگه‌یاندنی حوسییه‌كان بۆ له‌ئه‌ستۆ گرتنی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی سه‌ربه كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی سعوودیه، ئارامكۆی سعوودی "زۆر جێی متمانه نییه".
لۆدریان سه‌باره‌ت به هێرشی سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی نه‌وتی ئارامكۆ بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی CNews دووا.
لۆدریان رایگه‌یاند: "حوسییه‌كان رایانگه‌یاند كه ئه‌وان ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه زۆر جێی متمانه نییه''. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو پێویسته چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بكرێت كه درێژه‌ی هه‌یه.
وەزیری دەرەوەی فەڕنسا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كاتی هێرشه‌كه رێككه‌وت نه‌بووه و، گوتی: ''ئه‌م هێرشه‌كه پێش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و، له كاتێكدا ئه‌نجامدراوه كه فه‌ڕه‌نسا كۆمه‌ڵه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی كردووه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئارامی له ناوچه‌كه‌دا''.
هاوكات لۆدریان باسی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كرد كه له تونس به‌ڕێوه‌ده‌چێت و، داوا له لایه‌نه‌كانی ئه‌و وڵاته كرد خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی بێ لایه‌ن ئه‌نجام بدرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا لۆدریان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێدانی مافی په‌نابه‌ری به كارمه‌ندی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا (CIA) و ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا (NSA)، ئێدوارد سنۆودن كه چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر داوای مافی په‌نابه‌ری له فه‌ڕه‌نسا كرد و به هۆی دزه‌پێكردنی زانیارییه نهێنییه‌كانی ده‌وڵه‌ت داواكراوه، نه‌گونجاوه و، گوتی: "سنۆودن له ٢٠١٣دا ته‌نیا داوای مافی په‌نابه‌ری له فه‌ڕه‌نسا نه‌كرد، به‌ڵكو داوای له وڵاتانی دیكه‌ش كرد. ئه‌و كاته فه‌ڕه‌نسا بڕیاریدا كه پێدانی مافی په‌نابه‌ری به‌و كه‌سه گونجاو نییه. ئه‌مڕۆش له‌رووی سیاسیی و یاساییه‌وه هیچ شتێك نه‌گۆڕاوه".
- هێرش بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌كانی نه‌وتی ئارامكۆی سعوودی
رۆژی شه‌ممه كاتژمێر ٠٤:٠٠ به كاتی ناوخۆی سعوودیه، به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی چه‌كدار هێرش كرایه سه‌ر دوو كارگه‌ی سه‌ربه ئارامكۆ و، له ئه‌نجامدا ئاگر له هەردوو كارگه‌كە كه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌و هێرشانه‌دا كه هیچ كوژراو و بریندارێكی لێ نه‌كه‌وته‌وه حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه به ١٠ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجامداوه.
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی به رێبه‌رایه‌تی سعوودیه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ئارامكۆ له ده‌ره‌وه‌ی خاكی یه‌مه‌ن به چه‌كی ئێران ئه‌نجامدراوه.
به‌رامبه‌ر ئه‌و بانگه‌شانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێرشه‌كه به چه‌كی ئێران ئه‌نجامدراوه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس موسه‌وی رایگه‌یاند: ''ئه‌و بانگه‌شانه كه به‌رپرسانی ئه‌مریكی له‌ژێر رۆشنایی سیاسه‌تی 'درۆی گه‌وره' دژ به ئێران بڵاویده‌كه‌نه‌وه بێ بنه‌مان و، مایه‌ی قبووڵ نییه''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن