Ahmet Dursun
19 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف هیۆشداریی دا، هێرشی سه‌ربازيی بۆ سه‌ر ئێران جه‌نگی سه‌رتاسه‌ری لێده‌كه‌وێته‌وه.
له‌دیمانه‌یه‌كیدا بۆ كه‌ناڵی CNN، زه‌ریف تۆمه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و سعوودیه‌ی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی سه‌ر وێستگه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیه ره‌تكرده‌وه.
زه‌ریف رایگه‌یاند كه په‌لاماره‌كه له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراوه و گوتی،"ده‌زانم كه ئێمه ئه‌نجاممان نه‌داوه. ده‌شزانم كه حوسییه‌كان لهڕاگهیهنراوێكدا به‌رپرسیارێتیی په‌لاماره‌كه‌یان له‌ئه‌ستۆگرتووه."
ناوبراو بانگه‌شه‌كانی له‌باره‌ی بوونی رۆڵی تاران له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كاندا به "هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر" ناوبرد و هۆشدارییدا، هێرشی سه‌ربازيی له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و سعوودیه‌وه بۆ سه‌ر ئێران، ده‌بێته هۆی جه‌نگێكی سه‌رتاسه‌ری و گوتی،"زۆر جددیم له‌وه‌ی نامانه‌وێت بكه‌وینه جه‌نگێكی سه‌ربازییه‌وه، به‌ڵام ساتێك پاشه‌كشه ناكه‌ین له به‌رگریكردن له خاكه‌كه‌مان."
زه‌ریف جه‌ختیكرده‌وه كه هێرشی سه‌ربازيی بۆ سه‌ر ئێران، زیانی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
- پەلاماركان بۆسەر سعوودیه
رۆژی شه‌ممه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرش كرایه سه‌ر دوو وێستگه‌ی نه‌وتی كۆمپانیای ئارامكۆ و له ئه‌نجامدا ئاگر له وێستگه‌كان كه‌وته‌وه.
له‌كاتێكدا هێرشه‌كان زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بوو و هیچ لایه‌نێكیش تۆمه‌تبار نه‌كرابوو، حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن نووسراوێكیان بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاند کە له رێگه‌ی 10 درۆنه‌وه هێرشێكیان له سعوودیه ئه‌نجامداوه.
حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه ئێران پشتگیری‌یان ده‌كات، به‌م دواییه چه‌ندین هێرشی مووشه‌كییان بۆسه‌ر سعوودیه ئه‌نجامداوه كه له لایه‌ن سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی سعوودیه‌وه رێگرییان لێكراوه، هاوكات جار جاره‌ش له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرشیان ئه‌نجامداوه.
ماوه‌یه‌كی زۆر له یه‌مه‌ن شه‌ڕ له نێوان حووسییه‌كان و هێزه‌كانی سوپای حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا كه سعوودیه و ئیمارات پشتگیریی ده‌كەن، به‌رده‌وامه.