20 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2019
مۆسكۆ – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئاشكرایكرد ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات رووسیا و چین به شه‌ڕ بدات.
سێرگی لاڤرۆڤ له گوتارێكدا كه بۆ گۆڤارێكی رووسی نووسیووه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه سزاكان و به‌كارهێنانی پێگه‌ی دۆلار بۆ مه‌رامی خراپ له ئابووریدا وه‌ك 'رێسا'ی لێهاتووه.
لاڤرۆڤ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات هاوپه‌یمانانی خۆی له دژی رووسیا به‌كاربهێنێت و ئیداره‌ی واشنتۆن پێداگیرانه هه‌وڵه‌كانی خستۆته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی هاوبه‌شه‌كانی، رووسیا و چین لێكداببڕن. نووسیوویه‌تی: "ئه‌مریكا كه ده‌یه‌وێت له ناوچه‌ی ئاسیا-زه‌ریای ئارام و ئۆراسیا په‌یوه‌ندییه فره لایه‌نه گه‌شه‌كردووه‌كان و پێكهاته‌ی هه‌ماهه‌نگی ناوچه‌یی له ده‌ره‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی خۆی تێك بدات و زیانیان پێبگه‌ینێت، نایشارێته‌وه كه خوازیاری به شه‌ڕدانی مۆسكۆ و په‌كینه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سه‌رنجی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی واشنتۆن به كشانه‌وه‌ی له رێككه‌وتننامه‌ی هێزه ئه‌تۆمییه ناوه‌ندمه‌وداكان مه‌ترسی خستۆته سه‌ر ته‌واوی به‌ڵێننامه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی موشه‌كی ئه‌تۆمی، جه‌ختی له‌وه‌یش كردۆته‌وه كه ئه‌مریكا ده‌ستیكردووه به كاره‌كانی جێگیركردنی چه‌ك له بۆشایی ئاسمان.