20 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2019
ریاز - AA
وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه له سعوودیه، عادل جوبه‌یر داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كرد ''هه‌ڵوێستێكی پێداگرانه'' دژ به ئێران نیشانبده‌ن.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، عادل جوبه‌یر به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی سعوودیه، ئارامكۆی خسته ئه‌ستۆی ئێران.
جوبه‌یر رایگه‌یاند: ''كردنه ئامانجی ده‌مه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی به‌قیق و حاریس به چه‌كی ئێران ته‌نیا هێرشێك نییه بۆ سه‌ر سعوودیه، به‌ڵكو به هه‌مان شێوه هێرشێكه بۆ سه‌ر جیهان و له بواری وزه‌دا بازاڕه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی كردووه‌ته ئامانج''.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی ''به درێژكراوه‌ی سیاسه‌تی رووخێنه‌ر و شه‌ڕه‌نگێزی ئێران'' له قه‌ڵه‌مدا و داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كرد به‌رپرسیارێتییه‌كانی به‌جێبگه‌یه‌نێت و ''هه‌ڵوێستێكی پێداگرانه'' دژی ئێران نیشانبدات.
جوبه‌یر گوتیشی: ''بێده‌نگ بوون به‌رامبه‌ر ئێران، هانی ده‌دات بۆ ئه‌نجامدانی خراپه‌كاریی و كرده‌ی دوژمنكارانه‌ی زیاتر و، ئه‌وه‌ش نه‌ك ته‌نیا بۆ ناوچه‌كه به‌ڵكو له رووی ئاشتیی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كاریگه‌ری ده‌بێت''.
- هێرش بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌كانی نه‌وتی ئارامكۆی سعوودیی
رۆژی شه‌ممه، كاتژمێر ٠٤:٠٠ به كاتی ناوخۆی سعوودیه، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی چه‌كدار هێرشكرایه سه‌ر دوو كارگه‌ی سه‌ربه ئارامكۆ و له ئه‌نجامدا ئاگر له هەردوو كارگهكە كه‌وته‌وه.
هێرشه‌كان هیچ كوژراو و بریندارێكی لێنه‌كه‌وته‌وه و حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه به ١٠ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجامداوه.
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی به رێبه‌رایه‌تی سعوودیه ئاشكرایكرد هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ئارامكۆ له ده‌ره‌وه‌ی خاكی یه‌مه‌ن به چه‌كی ئێران ئه‌نجامدراوه.
له‌به‌رامبه‌ر بانگه‌شه‌كانی به‌رپرسێكی ئەمریکی كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرابكرێت و رایگه‌یاندبوو ''ئێران له رێگه‌ی نزیكه‌ی ٢٠ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی چه‌كدار و مووشه‌كی ئاڕاسته‌كراو كه له خاكی وڵاته‌كه‌یه‌وه ئاڕاسته‌ی كردووه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئارامكۆی سعوودی''، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس موسه‌وی رایگه‌یاندبوو: ''ئه‌و بانگه‌شانه كه به‌رپرسانی ئه‌مریكی له‌ژێر رۆشنایی سیاسه‌تی 'درۆی گه‌وره' دژ به ئێران بڵاویده‌كه‌نه‌وه بێ بنه‌مان و، مایه‌ی قبووڵ نییه''.