20 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2019
ئادانا - AA
ئامانج له سێیه‌مین فێستیڤاڵی تام له ئادانا ئه‌وه‌یه به ئاماده‌كردنی گۆشتی بر‌ژاو به شیشێك كه درێژییه‌كه‌ی ٢٢٢ مه‌تره، توركیا بكه‌وێته پێش كۆماری گه‌لی چین، كه به ئاماده‌كردنی گۆشتی بر‌ژاو به شیشێكی ١٩٤ مه‌تر و نیویی ناوی چووه ناو كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان.
فێستیڤاڵه‌كه به سه‌رپه‌رشتی پارێزگای ئادانا له نێوان رۆژانی ٤-٦ی تشرینی یه‌كه‌م له پاركی گشتیی شاره‌كه ئه‌نجامده‌درێت و له ئێستاشدا ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وامن.
رۆژی ٥ی شرینی یه‌كه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به كتێبی گینس به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی چالاكییه‌كان سه‌ردانی شاره‌كه ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌زاران كه‌س ئاماده‌ی فێستیڤاڵه‌كه بن.
پارێزگاری ئادانا ، مه‌حمود ده‌میرتاش، له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاشكرایكرد، ئامانجیان ئه‌وه‌یه له رێگای ئه‌م فێستیڤاڵه‌وه توركیا ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار بكات و پێش چین بكه‌وێت. هاوكات هاووڵاتییانیشی بانگێشتكرد بۆ ئاماده‌بوونیان له فێستیڤاڵه‌كه‌دا.
لای خۆیه‌وه خاوه‌نی پرۆژه‌كه، گول كستاك، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا مه‌به‌ست له‌و پڕۆژه‌یه‌ی ده‌ستیپێكردووه بۆ ئه‌وه‌یه ناویان بچێته كتێبی گینسه‌وه و گوتی: "ده‌مانه‌وێت پێش چین بكه‌وین. به‌ڵام ئه‌مه‌ش هه‌روا ئاسان نییه. بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌كه ئاسان بێته سه‌ر زار و له‌بیرنه‌چێته‌وه بڕیارمدا یه‌ك شیشی ٢٢٢ مه‌تریی به‌كاربهێنم. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نیو تۆن گۆشت و نیو تۆن خه‌ڵوز به‌كارده‌هێنین. ئه‌و گۆشته‌ی ده‌یبرژێنین به‌سه‌ر ئاماده‌بووانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا دابه‌شی ده‌كه‌ین".
هاوكات وه‌ستا خه‌یری یڵماز، كه له ئاماده‌كارییدایه بۆ درووستكردنی مقهڵییهكی ٢٥٠ مه‌تریی و شیشی ٢٢٢ مه‌تریی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، رایگه‌یاند "مقهڵییهكه له كرۆم درووستده‌كرێت و ١٠٠ پارچه‌یه. له شوێنی فێستیڤاڵه‌كه پارچه‌كانی پێكه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه. شیشه‌كانی سه‌ر مقهڵییهكه هه‌ریه‌كه‌یان به درێژیی شه‌ش مه‌تر درووستده‌كرێن، دواتر هه‌موو شیشه‌كان له‌یه‌ك ده‌درێن و ده‌كرێنه یه‌ك شیش".