Hemın Othman Mohammed
23 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2016
ئه‌و سكاڵانامهیهی کە له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی كۆماریی ئاداناوه ئاماده‌كراوه له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاری ئادانای هه‌ده‌په، مێراڵ دانش بێشتاش و، تیایدا داوای تا دوو ساڵ زیندانی بۆ ناوبراو كراوه، په‌سه‌ند كرا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، ئه‌و لێكۆلینه‌وه‌یه‌ی له‌باره‌ی بێشتاش ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرا سه‌باره‌ت به رێكخستنی چالاكی دانیشتن و پێشكه‌شكردنی گوتار له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی پلاتفۆڕمی ژنانی ئادانا، كه له 14ی تشرینی یه‌كه‌می 2015دا له‌به‌رده‌م پاركی ئینۆنو به‌ڕێوه‌چوو بۆ یادی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌نقه‌ره، ته‌واوكراوه.
ئه‌و سكاڵانامهیهی له‌لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه ئاماده‌كراوه له‌سه‌ر بێشتاش به تۆمه‌تی "كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا"، له‌لایه‌ن 21مین دادگای سزای ئاسلیه‌ی ئاداناوه په‌سه‌ند كرا.
له سكاڵانامه‌كه‌دا داوای تا دوو ساڵ زیندانی كراوه بۆ بێشتاش، ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌نراوه كه له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا بێشتاش سه‌ردانی داواكاری گشتیی نه‌كردووه بۆ وه‌رگرتنی گوته‌كانی.
له ساكاڵانامهكهدا ئاماژه به‌وه كراوه كه ناونیشانی چالاكی بێشتاش دیاربه‌كره، له‌به‌رئه‌وه بۆ وه‌رگرتنی گوته‌كانی له 28ی حوزه‌یراندا، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی دیاربه‌كره‌وه نووسراوی ئاراسته كراوه، ئاگاداری نامه‌كه‌ش له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه مه‌سوت بێشتاشهوه وه‌رگیراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره بۆ به‌رگری كردن له‌خۆی سه‌ردانی نووسینگه‌ی فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی دیاربه‌كری نه‌كردووه.
بێشتاش، كه پیشبینی ده‌كرێت له مانگه‌كانی داهاتوودا دادگاییكردنی ده‌ست پێ بكات، دوو سكاڵانامهی جیای له‌سه‌ره له هه‌ردوو دادگای دووه‌م و هه‌شته‌می سزای ئاسلیه.