Sebahatdin Zeyrek
25 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2016
ئادانا- AA
وه‌زیری ناوخۆی تورکیا سوله‌یمان سۆیڵو سه‌ردانی برینداره‌کانی په‌لاماره تیرۆریستییه‌که‌ی ئادانای له‌نه‌خۆشخانه‌کان کرد.
سوله‌یمان سۆیڵو له‌نه‌خۆشخانه‌ی فێرکاریی ئادانا سه‌ردانی یه‌کێک له‌کارمه‌ندانی پارێزگای ئادانای به‌ناوی مریه‌م یڵدرم کرد که ماوه‌ی 19 ساڵه پۆلیسه و دووگیانه و به‌هۆی په‌لاماره‌که‌وه برینداربووه، سۆیڵو هیوای چاکبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بۆ یڵدرم خواست.
دوای ئه‌وه‌ی چاوی به پۆلیسه برینداره‌که که‌وت و بۆ ماوه‌یه‌ک قسه‌یان کرد، وه‌زیری ناوخۆی تورکیا گوتی:
''به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌م ناڕهحهتییانهدا پێکه‌وه سه‌رده‌که‌وین. دوێنێ شه‌و قسه‌م له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی دووان له شه‌هیده‌کانمان کرد. یه‌کێک لهخانهوادهکان پێیان راگه‌یاندم که خاوه‌نی کوڕ و کچێکن، ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان تێدایه کچه‌که‌شیان بکه‌نه قوربانی نیشتمان. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌دا هیچ وشه‌یه‌ک نییه ده‌رببڕدرێت''.