Mohammed Baqi Hussein
21 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2016
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا مه‌همه‌ت شیمشه‌ك، بریندارانی په‌لاماره‌كه‌ی عه‌نتابی له نه‌خۆشخانه به‌سه‌ركرده‌وه.
هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ته‌ندروستی ره‌جه‌ب ئاكداغ و سكرتێری گشتیی ئاك پارتی عه‌بدولحه‌مید گول به یاوه‌ریی شیمشه‌ك سه‌ردانی پارێزگای عه‌نتاب-یان كرد.
شیمشه‌ك و یاوه‌رانی زانیاری‌یان له پارێزگاری عەنتاب، عه‌لی یه‌رلیكایا و سه‌رۆكی شاره‌وانیی شاركه ، فاتما شاهین وه‌رگرت و دواتر بریندارانی په‌لاماره‌كه‌یان له نه‌خۆشخانه به‌سه‌ركرده‌وه.
شیمشه‌ك زانیاریی سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی برینداره‌كان له پزیشكه‌كان وه‌رگرت و چاوی به كه‌سوكاری برینداره‌كانیش كه‌وت.
ناوبراو زانیاریی سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی بووك و زاواكهش وه‌رگرت كه له په‌لاماره‌كه‌دا بریندار بوون و دڵنەوایی كه‌سوكاریانی دایه‌وه.
شیمشه‌ك دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی برینداره‌كان لێدوانی بۆ رۆژنامه‌واناندا و رایگه‌یاند کە له بینای پارێزگای عه‌نتاب ناوه‌ندی قه‌یرانیان پێكهێناوه بۆ هاوكاریی زیانلێكهوتووان.
هاوکات وه‌زیری ته‌ندروستی، ره‌جه‌ب ئاكداغ رایگه‌یاند: "ئه‌م په‌لاماره كه به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه ژن و منداڵ و خه‌ڵكێكی بێ تاوانی له ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریدا كردووه‌ته ئامانج، تاوانی مرۆڤایه‌تییه".
ئاكداغ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان ناویان هه‌رچی بێت، ئامانجیان یه‌كه و ده‌یانه‌وێت ئارامی تێكبده‌ن".
ئاكداغ گوتی: "ده‌یانه‌وێت یه‌كێتی و یه‌كڕیزیمان تێكبده‌ن. ئێمه‌ش هه‌رگیز رێگه‌یان ناده‌ین ئارامی و یه‌كێتی و یه‌كڕیزیمان تێكبده‌ن. سه‌ردانی برینداره‌كانمان كرد. برینی یه‌كێكیان سه‌خته و ئه‌وانه‌ی دیكه باشن. هه‌ندێكیان دوای چاره‌سه‌ری پێویست نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه. له ناوه‌ندی قه‌یران كه له بینای پارێزگا پێكهێنراوه، ته‌واوی پێداویستییه‌كانی برینداران دابین ده‌كرێت".