Mohammed Baqi Hussein
23 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2016
- له‌كاتی پێكدادانه‌كانی داعش و هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد‌دا، دوو گولـلـه هاوه‌ن كه‌وتنه سەر شارۆچكه‌ی كاركامشی سه‌ربه پارێزگای عه‌نتاب و سوپای توركیاش به‌هه‌مان شێوه به‌رپه‌رچی دایه‌وه.
- تۆپخانه‌كانی توركیا، 40 گولـلە تۆپیان ئاراسته‌ی چوار پێگه‌ی داعش كرد له سووریا.
له‌كاتی پێكدادانه‌كانی داعش و هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد‌دا، دوو گولـلـه هاوه‌ن كه‌وتنه سەر شارۆچكه‌ی كاركامشی سه‌ربه پارێزگای عه‌نتاب و سوپای توركیاش به‌هه‌مان شێوه به‌رپه‌رچی دایه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه وه‌رگیراوه، دوای ئه‌وه‌ی دوو گولـله هاوه‌ن كه‌وتنه سەر شارۆچكه‌ی كاركامشی سه‌ربه پارێزگای عه‌نتاب، تۆپخانه‌كانی توركیا 40 گولـلە تۆپیان ئاراسته‌ی چوار پێگه‌ی داعش كردووه له سووریا.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ دوو گولـلە هاوه‌ن كه‌وته سەر باخچه‌ی بینایه‌ك و زیانی گیانیی لێنه‌كه‌وته‌وه. به‌ڵام زیانی به كێبڵی كاره‌بای شوێنه‌كه گه‌یاند.ده‌ستبه‌جێ دوای رووداوه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه.
چه‌ند رۆژێكه له شارۆچكه‌ی جه‌رابلوسی سه‌ربه پارێزگای حه‌له‌ب باکووری سووریا، پێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد‌دا به‌شێوه‌یه‌كی پچڕ پچڕ به‌رده‌وامه.