ئەمریکا سزای بەسەر بانكی نیشتمانیی ئێراندا سەپاند
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە سزای بەسەر بانکی نیشتمانیی ئێراندا سەپاندووە.
Washington DC
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە سزای بەسەر بانکی نیشتمانیی ئێراندا سەپاندووە.
ترەمپ بەر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئوستڕالیا، سکۆت مۆریسۆن لە ئۆڤال ئۆفیس لە کۆشکی سپی لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.
لە دوای ھێرشکردنە سەر کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆی سعوودی، ترەمپ رایگەیاند کە سزایان بەسەر بانکی نیشتمانی ئێراندا سەپاندووە و گوتیشی: "ئەم سزایانە، گەورەترین سزایە کە تا ئێستا بەسەر وڵاتێکدا سەپێنرابێت. ئەم سزایانە، بە شێوەیەکی راستەوخۆ بەرپرسە باڵاکان دەکاتە ئامانج".
لەبارەی ئەگەری ھێرشکردن یان ھێرش نەکردن بۆ سەر ئێران، ترەمپ گوتی: "ئەمریکا، ھەمیشە ئامادەیە".