Tolga Akbaba,Hemın Othman Mohammed
01 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف سیاسه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی ئێران به شكستخواردوو له قه‌ڵه‌م دەدات.
زه‌ریف له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر سیاسه‌تی تره‌مپی له‌باره‌ی ئێران به شكستخواردوو ناوزه‌ند كرد و، رایگه‌یاندووە، "تره‌مپ په‌نا بۆ هه‌موو جۆره به‌هانه‌یه‌كی پووچ ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی بدات سیاسه‌ته شكستخواردووه‌كه‌ی له‌باره‌ی ئێران سه‌ركه‌وتووه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپ به‌خته‌وه‌ره به‌وه‌ی كێشه بۆ هاووڵاتییانی ئاسایی ئێران دروست بكات و، گوتی: "تره‌مپ-یش وه‌ك سه‌رۆكه‌كانی پیشووی ئه‌مریكا كه فێربوون، فێرده‌بێت كه ئێرانییه‌كان ته‌سلیمی گوشاره‌كان نابن".