Dlshad Saifaalddin Ahmed
01 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2019
سلێمانی ـ AA
ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی باران بارین ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە ھۆشداریدا لەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە بەھۆی کاریگەری ئەو شەپۆلەوە لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێم باران بارینی زۆر دەبێت و ئاستی ئاو لە زۆربەی ناوچەکاندا بەرز دەبێتەوە.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە کاریگەری ئەو شەپۆلە لە شاری سلێمانی دەرکەوتووە و تائێستاش باران بارین بەردەوامی ھەیە و لە ھەندێک کاتدا باران بەشێوەیەکی بەلێزمە دەبارێت و ئەمشەو لافاو لە چەند شەقام و گەڕەکێکی شارەکە دروستبووە و رێگای سەرەکی دەروازەی شارەکەش بەوھۆیەوە داخرا.
تیمەکانی فریاکەوتن و بەرگریی شارستانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و بەدەم ئەو ماڵانەوە رۆشتون کە بەھۆی باران بارین و لافاوەوە زیانیان پێگەیشتووە و ئاو چووەتە ماڵەکانیانەوە.
ئەمڕۆش لە تەواوی خوێندنگەکانی شاری سلێمانی بەھۆی مەترسی ھەستانی ئاو و دروستبونی لافاوەوە کرایە پشوو.