Ali Mukarrem Garip,Abdullah Shukur
01 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2019
کەرکووک - AA
ئەمڕۆ بە درێژای رۆژ بارانێکی بەخوڕ لە شاری کورکووک باری و بەم ھۆیەوەش کاریگەری نەرێنی کردە سەر ناوچەکە.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەشناسی کەرکووک، سیلڤانا عەبدولکەریم لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بارینی بارانی بەخوڕ لە شاری کەرکووک ژیانی راگرت".
سیلڤانا عەبدولکەریم باسی لەوەش کرد کە باران بارین بە تەواوی ھاتوچۆی لە کەرکووک راگرتووە و راشیگەیاند کە بەھۆی بارانەکەی ئەم ئێوارە، بە بەرزی ٥٥ سانتیمەتر ئاو لە شەقامەکان ھەڵساوە.
ناوبراو راشیگەیاند کە تیمەکانی فریاکەوتن و شارەوانی کەرکووک، لە بەرامبەر ھەر رووداوێکی نەخوازراو لە ئامادەباشیی دان و بەپێی پێشبینییەکان بارانەکەش تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە بەردەوام دەبێت.