Mohamad Misto,Levent Tok,Adham Kako,1 23
07 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2019
دێرازۆر/ئه‌نقه‌ره - AA
له شارۆچكه‌یه‌كی سەربە پارێزگای دێرازۆر رۆژهەڵاتی سووریا پێكدادان له نێوان تیرۆریستیانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و تیرۆریسته گیرخواردووه‌كانی داعش وه‌ستاوه. یه‌په‌گه/په‌كه‌كه چه‌كداره ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی و زێڕی له چه‌كدارانی داعش ده‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن پێكدادانه‌كان له نێوان هه‌ردوو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه له باغۆز كه دوا شارۆچكه‌یه له‌ژێر ده‌ستی داعش مابێته‌وه راوهستاوە.
رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه دوو رۆژه سه‌ودا و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داعش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كداره ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی و زێڕی له داعش وه‌ربگرێته‌وه.
هاوکات هه‌زاران مەدەنی گیرخواردووی شارۆچكه‌كه‌ش له باشووره‌وه له لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و له باكووریشه‌وه له لایه‌ن تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه گه‌مارۆدراون.