دێرازۆر له لایه‌ن گرووپه پشتیوانییكراوه‌كانی سه‌ربه ئێران داگیركراوه
- له شاری دێرازۆر رۆژهەڵاتی سووریا كه دانیشتوانه‌كه‌ی عه‌ره‌بی سوننەن، گرووپه تیرۆریستییه پشتیوانییكراوه‌كان له لایه‌ن ئێرانه‌وه، ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیانی سه‌ربازیی و مه‌ده‌نیدا گرتووه.
Deyru z Zor
ئه‌نقه‌ره - AA
له شاری دێرازۆر رۆژهەڵاتی سووریا سەر سنوور لەگەڵ عێراق كه دانیشتوانه‌كه‌ی عه‌ره‌بی سوننەن، گرووپه تیرۆریستییه پشتیوانییكراوه‌كان له لایه‌ن ئێرانه‌وه، ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نیدا گرتووه. گرووپه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر موڵك و ماڵی مەدەنییه‌كاندا گرتووه و په‌روه‌رده‌ی مه‌زهه‌بی و چالاكی كولتووری رێكده‌خه‌ن. رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆسه‌ر هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له رێگه‌ی سوپاكه‌ی خۆیه‌وه نا، به‌ڵكو به شێوه‌یەکی سه‌ره‌كی له رێگه‌ی هێزه تیرۆریستییه پشتیوانییكراوه‌كان له لایه‌ن ئێران به‌ڕێوه‌ده‌بات و له‌ئێستادا ئه‌م هێز و گرووپانه، به‌چڕی له ئیدلب، دیمه‌شق، حومس، سنووری لوبنان و دێرازۆر جێگیربوون.
به‌ڵام سه‌رچاوه لۆكاڵییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئامانجی بوونی ئه‌و گرووپ و هێزانه له شاره‌كه، له‌وه ده‌رچووه كه ته‌نها مه‌به‌ستی سه‌ربازی بێت.
پارێزگای دێرازۆر له پێگه‌یه‌كدایه كه رێگای وشكانیی درێژبووه‌وه له ئێرانه‌وه بۆ لوبنانی پیادا تێده‌په‌ڕێت. بۆری نه‌وتی راكێشراو له عێراق و ئوردنه‌وه و رێگا بازرگانییه‌كان، له‌م شاره‌وه تێده‌په‌ڕن.
- قۆناغی جێگیربوونی تیرۆریستان له دێرازۆر
قۆناغی جێگیربوونی گرووپه تیرۆریستییه پشتیوانییكراوه‌كان له لایه‌ن ئێرانه‌وه له دێرازۆر له ماوه‌ی نێوان ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رژێم له نیسانی ٢٠١٦دا به پشتیوانی ئاسمانی رووسیا بۆسه‌ر قه‌ریه‌تێن له حومس و له ئاداری ٢٠١٧دا بۆسه‌ر ته‌دمور، ده‌ست پێ ده‌كات.
رژێم له‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هێزی وشكانی له‌ده‌ستدا و پێویستی هێشتنه‌وه‌ی پشتێنه‌ی رێگای سه‌ره‌كیی M-20 كه بۆ ته‌دمور درێژده‌بێته‌وه و دێرازۆر كه ده‌كه‌وێته نزیكه‌ی ٢٠٠ كیلۆمه‌تر باكووری خۆرهه‌ڵاتی رێگاكه له ده‌ستی خۆیدا له رێگه‌ی گرووپه پشتیوانییكراوه‌كان له لایه‌ن ئێران پڕكرده‌وه.
له‌ئێستادا زۆرینه‌ی ئه‌و گرووپانه كه له باڵه‌كانی سووریای حه‌شدی شه‌عبی عێراق پێكدێن، به هۆی په‌یوه‌ندییان به ئێران و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، گرنگی تایبه‌ت به دێرازۆر ده‌ده‌ن.
رژێم دیسان به پشتیوانی رووسیا و گرووپه تیرۆریستییه پشتیوانییكراوه‌كان له لایه‌ن ئێران، له تشرینی دووه‌می ٢٠١٧دا كۆتایی به بوونی داعش له خۆرئاوای دێرازۆر هێنا و به كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی شاره‌كه‌ش، گرووپ و هێزه تیرۆریستییه‌كان له‌وێش جێگیربوون.
- زۆرترین بوونیان له شارۆچكه‌ی مه‌یادین-ه
گرووپه تیرۆریستییه پشتیوانییكراوه‌كان له لایه‌ن ئێران له به‌شی خۆرئاوای شاری دێرازۆر كه رووباری فورات ده‌یكات به دوو به‌شه‌وه و له‌ژێر كۆنترۆڵی رژێمدایه، ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماریه‌كی زۆر بنكه‌ی سه‌ربازی، بینای خوێندنگه، مزگه‌وت، ماڵ، و كۆگادا گرتووه.
هه‌ریه‌ك له شارۆچكه‌كانی مه‌یادین و ئه‌لبوكه‌مال، ناحیه‌كانی حه‌تڵه، ساڵحییه، موحه‌سه‌ن، توب، بوقریس، سوبێحان و عه‌شاره و گوندی عێن عه‌لی ئه‌و شوێنانه‌ن كه زۆرترین بوونی ئه‌م گرووپانه‌ی لێیه. له‌نێو ئه‌مانه‌شدا شارۆچكه‌ی مه‌یادین، له‌ژێر داگیركاری ته‌واوه‌تی گرووپه تیریرۆریستییه پشتیوانییكراوه‌كان له لایه‌ن ئێرانه.
گرووپه تیرۆریستییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوه‌ندی تۆڕی په‌یوه‌ندییكردن له شارۆچكه‌كه، خوێندنگه‌ی ناوه‌ندی زوبێده، ڤێلاكانی سه‌ر كه‌ناری رووباری فورات، ژماره‌یه‌ك مزگه‌وت، گه‌ڕه‌كی ته‌كییه و ژماره‌یه‌كی زۆر موڵكی هاووڵاتییانی مەدەنیدا گرتووه و تیایدا جێگیربوون.
- سوپای پاسدارانی ئێران فه‌رمانده‌یانه
له دێرازۆر زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی گرووپه تیرۆریستییه‌كان، ئێرانی، عێراقی و لوبنانیین و ئه‌وانه‌ی كه ده‌مێننه‌وه ئه‌فغانستانی و پاكستانیین.
ئه‌و گرووپانه‌ی كه به‌چڕترین شێوه له دێرازۆر به‌دیده‌كرێن بریتیین له هه‌ریه‌ك له سوپای پاسدارانی ئێران، حزبوڵڵا لوبنان، فەیلەقی قودس و بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای عێراقی.
حاجی سادق له سوپای پاسداران فه‌رمانده‌ی گرووپه‌كانی ناوه‌ندی پارێزگا و موسلیم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌یی گرووپه‌كانی شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مال ده‌كات.
فەیلەقی قودس كه ژماره‌یان دوو هه‌زار كه‌سه، وه‌ك ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی سێ ڤێلا له ناوه‌ندی دێرازۆر و باڵه‌خانه‌یه‌كی ته‌نیشتی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لئه‌سه‌د به‌كارده‌هێنن.
سوپای پاسدارانی ئێران و بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با، به هاوبه‌شی باره‌گاكانیان به‌كارده‌هێنن و كۆی گشتیی ژماره‌یان له نێوان هه‌زار و ٥٠٠ بۆ دوو هه‌زار كه‌سدایه. هه‌ردوو گرووپه‌كه به زۆریی له شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مال-ن و تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌شیان ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نی- چه‌كی قورسن.
له گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌تف و جه‌معییه‌ی ئه‌لبوكه‌مال چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با به‌چڕی هه‌ن و خاوه‌ن ٢٠ تانكن. ئه‌م گرووپه له ناوچه‌كانی حیزام كه‌م و حه‌سیان له بیابانی ئه‌لبوكه‌مال، خاڵی ئێشكگرتنیان هه‌یه. گرووپه‌كه ده‌ستیان به‌سه‌ر پێنج ماڵی نزیك له ناوچه‌ی ئه‌منیی له ناوه‌ندی دێرازۆردا گرتووه و كردوویانه‌ته ناوه‌ندی كۆبوونه‌وه و كۆگای خۆراك.
هاوكات حزبوڵڵا لوبنان به ٧٠٠ كه‌سه‌وه له ساڵی ٢٠١٧ه‌وه تا ئێستا توانیویه‌تی سه‌دان گه‌نجی دێرازۆر له رێگه‌ی بڕینه‌وه‌ی مووچه بۆیان، بباته ریزه‌كانییه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن ئێرانییه‌كان له دێرازۆر ته‌نها له بواری سه‌ربازییدا نا، به‌ڵكو له بواره‌كانی یاسا و په‌روه‌رده و سه‌رجه‌م بواره‌كانی دیكه‌ی ژیاندا، فه‌رمانڕه‌وایه‌تی شاره‌كه‌یان گرتووه‌ته ده‌ست.
له شارۆچكه‌ی مه‌یادین به مه‌به‌ستی پێدانی مه‌شقی مه‌زهه‌بی به منداڵانی ته‌مه‌ن ٦-١٠ ساڵ، گرووپه‌كان خوێندنگه‌یان كردووه‌ته‌وه و له ناوه‌ندی كولتووری شارۆچكه‌كه‌دا چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
گرووپه تیرۆریستییه پشتیوانییكراوه‌كان له لایه‌ن ئێران له ناوه‌ندی كولتووری شارۆچكه‌كه حسێنییه‌ی تایبه‌ت به په‌رستشی شیعه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
- "شوێنه پیرۆزه‌كان كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن"
ئه‌م گرووپانه سه‌ردانی "حه‌ج" بۆ ژماره‌یه‌ك له مه‌زاره‌كانی شارۆچكه‌ی مه‌یادین رێكده‌خه‌ن.
هه‌فته‌ی رابردوو سوپای پاسداران به بیانووی ئه‌وه‌ی دۆكیومێنتی "راستكردنه‌وه‌ی دۆخ"یان وه‌رنه‌گرتووه له گوندی قوبه‌ت عه‌لی، هاووڵاتییانی مەدەنییان له ماڵه‌كانیان كرده ده‌ره‌وه و به‌و شێوه‌یه ده‌ستی به‌سه‌ر گونده‌كه‌دا گرت.
دواتر گونده‌كه راده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با كرا.