فلیپین: ''ده‌ستپێكردنی دووه‌مین قۆناغی چه‌كداماڵینی ئه‌ندامانی مۆرۆ''
باڵیۆز فاتیح ئوڵوسۆی: "دووه‌مین قۆناغی چه‌كداماڵینی ئه‌ندامانی مۆرۆ ده‌ستیپێكردووه. پلان داده‌نێین بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتایی مانگی نیساندا، ١٢ هه‌زار ئه‌ندام و دوو هه‌زار و ١٠٠ چه‌ك به قۆناغه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕن''.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی شاندی سه‌ربه‌خۆی چه‌كداماڵین له پرۆسه‌ی ئاشتیی فلیپین، باڵیۆز فاتیح ئوڵوسۆی رایگه‌یاند ''ئیدی دووه‌مین قۆناخی چه‌كداماڵینی ئه‌ندامانی مۆرۆ ده‌ستیپێكردووه. پلان داده‌نێین بۆ ئه‌وه‌ی تا مانگی نیسان له شوێنه جیاوازه‌كانی دوورگه‌ی مینداناو درێژه به‌م پرۆسه‌یه بده‌ین. له كۆتایی مانگی نیسانه‌وه ١٢ هه‌زار ئه‌ندام و دوو هه‌زار و ١٠٠ چه‌ك به قۆناغه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕن''.
دوای رێوڕه‌سمی چه‌كداماڵینی زیاتر له هه‌زار ئه‌ندامی به‌ره‌ی رزگاری ئیسلامی مۆرۆ له بانگسامۆرۆ كه له كۆتایی خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی موسڵمانانی مۆرۆ كه له باشووری فلیپین ده‌ژین به ریفراندۆم ئوتۆنۆمیان به‌ده‌ست هێنا، باڵیۆز ئوڵوسۆی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و زانیاری سه‌باره‌ت به پرۆسه‌كه خسته‌ڕوو و باسی له‌وه كرد كه توركیا له رۆژی دامه‌زراندنی شاندی سه‌ربه‌خۆی چه‌كداماڵین له قۆناغی ئاشتیی فلیپینه‌وه تا ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات كه ساڵی ٢٠١٤ دامه‌زراوه.
ئوڵوسۆی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ساڵی ٢٠١٥دا، ١٤٥ ئه‌ندامی به‌ره‌ی رزگاری ئیسلامی مۆرۆ به شێوه‌یه‌كی سمبولی چاكیانداناوه و گوتی: ''له ساڵی ٢٠١٥ه‌وه تا ئێستا پرۆسه‌كه خاوبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و زۆر پێش نه‌كه‌وت''.
ئوڵوسۆی باسی له‌وه كرد كه دوای ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی بانگسامۆرۆ له مینداناو له مانگی شوباتدا، له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی راگوزه‌ری بانگسامۆرۆ له لایه‌ن به‌ره‌ی رزگاری ئیسلامی مۆرۆ، رێگه له‌به‌رده‌م دووه‌مین قۆناغی چه‌كداماڵین كرایه‌وه و پرۆسه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی پلانی بۆ دانراوه به فه‌رمی ده‌ستیپێكرد.
باڵیۆز ئوڵوسۆی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌م قۆناغه‌دا له‌سه‌دا ٣٠ ئه‌ندامانی به‌ره‌ی رزگاری ئیسلامی مۆرۆ پابه‌ند ده‌بن به پرۆسه‌كه‌وه و له به‌رامبه‌ردا، دوو هه‌زار و ١٠٠ چه‌ك راده‌ست ده‌كرێت و گوتی:
''لیستی ئه‌ندامان و چه‌كه‌كان له سه‌ردانه‌كه‌ی مانگی ئاداردا له رێوڕه‌سمێكدا له به‌رپرسانی به‌ره‌ی رزگاری ئیسلامی مۆرۆ وه‌رگرت. له‌و سه‌رده‌مه‌وه وه‌ك شاندی سه‌ربه‌خۆی چه‌كداماڵین له پرۆسه‌ی ئاشتیی فلیپین پلانه‌كانمان به‌ڕێوه‌برد. سه‌رۆكی وڵات، رۆدریگۆ دوتیرتی و سه‌رۆكی به‌ره‌ی رزگاری ئیسلامی مۆرۆ و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی بانگسامۆرۆ له مینداناو، حاجی مورات ئیبراهیم، ٩٢٠ چه‌كمان پشكنیوه كه به‌ره‌ی رزگاری ئیسلامی مۆرۆ تا ئێستا راده‌ستیكردووه. هه‌زار و ٤٨ ئه‌ندامی به‌ره‌ی رزگاری ئیسلامی مۆرۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و ١٤٥ ئه‌ندامه‌ی وه‌ك سمبولێك چهكیانداماڵی هه‌موویان به‌شداریان له‌و رێوڕه‌سمه‌دا كرد. به‌و رێوڕه‌سمه‌ش دووه‌مین قۆناغ به فه‌رمی ده‌ستیپێكرد''.
ئوڵوسۆی باسی له‌وه كرد كه حاجی مورات له میانی گوتارێكیدا كه له رێوڕه‌سمه‌كه پێشكه‌شی كرد سوپاسی تایبه‌تی ئاراسته‌ی توركیا كردووه و هه‌ردوو سه‌ركرده‌كه‌ش گوتاری زۆر ئه‌رێنیان پێشكه‌ش كرد كه هاندانه بۆ پرۆسه‌كه.
ئوڵوسۆی باسی له‌وه‌یش كرد كه وه‌ك سه‌رۆكی شاندی سه‌ربه‌خۆی چه‌كداماڵین له پرۆسه‌ی ئاشتیی فلیپین هانی لایه‌نه‌كان ده‌ده‌ن بۆ درێژه‌دان به پرۆسه‌كه و گوتی: ''ئیدی دووه‌مین قۆناغی چه‌كداماڵینی ئه‌ندامانی مۆرۆ ده‌ستیپێكردووه. پلان داده‌نێین بۆ ئه‌وه‌ی تا مانگی نیسان له شوێنه جیاوازه‌كانی دوورگه‌ی مینداناو درێژه به‌م پرۆسه‌یه بده‌ین. له كۆتایی مانگی نیسانه‌وه ١٢ هه‌زار ئه‌ندام و دوو هه‌زار و ١٠٠ چه‌ك به قۆناغه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕن. پرۆسه‌كه ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به چه‌ك داماڵین به‌ڵكو له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فلیپینه‌وه راسته‌وخۆ هاوكاری ماددی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی به‌ره‌ی رزگاری ئیسلامی مۆرۆ ده‌كرێت كه پابه‌ند ده‌بن به پرۆسه‌كه‌وه و له سیستمی ته‌ندروستی تۆمار ده‌كرێن و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونیان بۆ دابین ده‌كرێت''.