سیمیناری میدیای نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی ئاشتیی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
- په‌یامنێری پێشووی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له كه‌رتی غه‌ززه، ماجد واحیدی: ''رۆژنامه‌نووسان (له كه‌رتی غه‌ززه) له جۆرێك نه‌خۆشخانه‌ی كراوه‌دا كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه پێویستی به یه‌كه‌ی چاودێری ورد هه‌یه''.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
په‌یامنێری پێشووی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له كه‌رتی غه‌ززه، ماجد واحیدی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كاری رۆژنامه‌وانی له كه‌رتی غه‌ززه سه‌خت و مه‌ترسیداره و گوتی: ''رۆژنامه‌نووسان له جۆرێك نه‌خۆشخانه‌ی كراوه‌دا كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه پێویستی به یه‌كه‌ی چاودێری ورد هه‌یه''.
ئیداره‌ی په‌یوه‌ندی جیهانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به هاریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له ئه‌نقه‌ره سیمینارێك له‌ژێر ناوی ''سیمیناری میدیای نێوده‌وڵه‌تی ٢٠١٩ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی ئاشتیی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست'' سازده‌كات.
له دووه‌مین رۆژی سیمیناره‌كه‌دا به ناونیشانی ''ره‌وشی كه‌رتی غه‌ززه: ئه‌و سه‌ختیانه‌ی له‌كاتی دروستكردنی هه‌واڵدا رووبه‌ڕووت ده‌بنه‌وه'' تاوتوێی ئه‌و كێشه، سه‌ختی و مه‌ترسییانه كرا كه رۆژنامه‌نووسان له میانی ئه‌نجامدانی هه‌واڵ له‌باره‌ی كه‌رتی غه‌ززه رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
توێژه‌ر د. لان بلاك له زانكۆی (London School of Economics LSE) كه وه‌ك میوان به‌شداری له سیمیناره‌كه‌دا كردبوو له گوتارێكیدا باسی له بابه‌تی ئاسایشی رۆژنامه‌نووسان كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاسته‌نگییانه‌ی له‌كاتی هه‌واڵكردن به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر بابه‌تی فه‌ڵه‌ستین رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
بلاك باسی له ناچاری لایه‌نگریی كرد له كاتی خستنه‌ڕووی كێشه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین و تیشكخستنه‌سه‌ر ره‌هه‌ندی سیاسیی و گوتی: ''ئه‌نجامدانی كاری رۆژنامه‌نووسی له شوێنێكی وه‌ك غه‌ززه كه گه‌مارۆ دراوه زۆر سه‌خته''.
بلاك ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له فه‌ڵه‌ستین یه‌كه‌م راپه‌ڕین له ساڵی ١٩٨٧دا له شاری غه‌ززه‌وه ده‌ستیپێكرد، ئه‌و كاته كێشه‌یه‌ك نه‌بوو له گه‌یشتنی رۆژنامه‌نووسان به كه‌رتی غه‌ززه، به‌ڵام له دوای ٢٠٠٦ ئه‌وه سه‌خت بوو.
د. لان بلاك، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه قه‌یرانی مرۆیی و گرژییه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌مووان دروستكردووه و رۆژنامه‌نووسانی فه‌ڵه‌ستینی و ئه‌و كه‌سانه‌شی له ناوچه‌كه‌دا بۆ میدیا بیانیه‌كان كار ده‌كه‌ن رووبه‌ڕووی كێشه بوونه‌ته‌وه.
- ''كاره‌ساتی رۆتین''
نووسه‌ری گۆشه‌ی رۆژنامه‌ی هائارتز، ئامیرا هاس باسی له‌وه كرد كه میدیای ئیسرائیل به شێوه‌یه‌كی فراوان به‌ئاراسته‌ی سیاسه‌توانانی ئیسرائیلی كار ده‌كات.
هاس باسی له‌وه كرد كه ده‌سته‌واژه‌ی جیهانی میدیا سنوورداره و رایگه‌یاند ''وه‌ك رۆژنامه‌نووسێكی ئیسرائیلی قسه ده‌كه‌م، رۆژنامه‌نووسانی ئیسرائیلی به‌ته‌واوی په‌یوه‌ستن به میدیای ئیسرائیل و ده‌سته‌واژه و تێگه‌یشتنی وشه‌ی سیاسه‌تمه‌داران و جیهانی بیركردنه‌وه‌یانه‌وه''.
هاس باسی له‌وه كرد كاتێک سه‌رقاڵی پیشه‌كه‌ی بووه پێویست بووه وشه‌ی جیاواز له‌باره‌ی هه‌واڵاكانی ناوچه‌كه به‌كاربهێنێت و گوتی: ''به‌و وشانه‌ی دۆزیمنه‌وه پێویسته به‌جیا بۆ خۆمی روون بكه‌مه‌وه. هه‌وڵ ده‌ده‌م جگه له ده‌سته‌واژه‌ی ئاسایی وشه‌كانیش به‌كار بهێنم. ئه‌وه‌ی له ٢٠٠ وشه ده‌یڵێم پێویسته به ٢٠ وشه بیخه‌مه‌ڕوو. چونكه ناچارم وشه‌ی نوێ بدۆزمه‌وه. ئێمه له میدیادا هه‌میشه وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی دیكه باس له غه‌ززه ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر پێویست بكات به‌ڕوونی قسه بكه‌م بابه‌تی فه‌ڵه‌ستین به جیا و غه‌ززه‌ش وه‌ك بابه‌تێكی جیا تاوتوێ ده‌كه‌ین''.
ئامیرا هاس جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه راگه‌یاندنی ئیسرائیل كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه له‌باره‌ی هه‌واڵكردن له‌سه‌ر راستیی و گوتی: ''ئێمه‌ی وه‌ك رۆژنامه‌نووسانی ئیسرائیل له ئارامیداین. دێمه ئێره ره‌خنه له وڵاته‌كه‌م ئیسرائیل ده‌گرم، كاتێك ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌م سزانادرێم به هۆی ئه‌و ره‌خنانه‌وه. به‌رپرسیارێتی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئیسرائیلیانه زۆر گه‌وره‌یه كه بێ ده‌نگن''.
- پێكهاته‌ی كه‌رتی غه‌ززه
هاس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له كه‌رتی غه‌ززه ژیاوه و گوتی: ''به‌ڕاستی پێكهاته‌ی غه‌ززه چڕه. به‌راورد به شاره‌كانی دیكه‌ی فه‌ڵه‌ستین وه‌ك رامه‌ڵڵا له غه‌ززه پێكهاته‌یه‌كی جیاواز هه‌یه''.
هه‌روه‌ها هاس باسی له‌وه كرد كه وه‌ك رۆژنامه‌نووس به‌بێ هه‌ستكردنی ناتوانێت هه‌ندێک شت بنووسێت، بۆیه كاتێک به ناوچه‌كه‌دا گه‌ڕاوه هه‌لی تاقیكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و رووداوه‌كانی بۆ ره‌خساوه و گوتی: '' پێویسته تاقی بكه‌مه‌وه. ئایا گه‌وره‌كردنێك له ئارادایه. تا نه‌چیته ئه‌وێ نا‌توانیت دڵنیابیت له راستی ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن''.
هاس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كاتێک له میدیادا باس له كه‌رتی غه‌ززه، كه‌ناری خۆرئاوا و قودس ده‌كرێت بیره‌كان به ''كاره‌ساتی رۆتین'' ناشرین و خراپكراوه و گوتی: ''میدیا ده‌یه‌وێت هه‌واڵ بكات له‌باره‌ی شته نوێیەكانه‌وه. ئه‌و كاره‌ساتانه وه‌ك رۆتینێك وه‌رده‌گرێت. كاتێک هه‌واڵێكی رۆتینی یان چیرۆكی كه‌سێك ده‌كه‌یته هه‌واڵ، سه‌رنج راده‌كێشێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه هه‌میشه و هاوشێوه بێت ده‌بێته 'oxymoron'. رۆژنامه‌نووس حه‌زی به 'oxymoron' نییه و خوێنه‌ریش ره‌نگه تێنه‌گه‌ن كه ره‌وشه‌كه چه‌نده ترسناكه''.
- ''دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی داگیركراون له پێدانی زانیارییدا ده‌ستكراوه‌ترن''
هاس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه میدیای ئیسرائیل كۆنترۆڵ كراوه و له پاڵ ئه‌وه‌شدا هه‌واڵگرییه‌كان هه‌وڵیانداوه خه‌ڵكی ناوچه‌كه له یه‌ك پێكهاته‌دا كۆبكه‌نه‌وه و گوتی: ''ئیسرائیل زانیاری میدیایی له زۆر ئۆرگانی جیاوازه‌وه كۆده‌كاته‌وه، لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگیی هه‌یه، هه‌روه‌ها راسته‌وخۆ زانیاری له به‌رپرسانی فه‌ڵه‌ستینی كۆده‌كاته‌وه، كۆنترۆڵی تۆماری دانیشتوان ده‌كه‌ن. كێ نه‌خۆش كه‌وتووه، كێ گواستوویه‌ته‌وه بۆ كوێ، كێ باوكی مردووه، چ خێزانێك منداڵی بووه. هه‌روه‌ها هاریكاران و دیپلۆماتكاران هه‌ن كه زانیاریان پێ ده‌ده‌ن. دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی داگیركراون له پێدانی زانیارییدا ده‌ستكراوه‌ترن چونكه داگیركراون. زانیاری وه‌رگرتن له حه‌ماس و رێكخراوی رزگاری فه‌ڵه‌ستین زۆر سه‌خته''.
- دیپلۆماسی نوێ و ژیر
په‌یامنێری پێشووی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له كه‌رتی غه‌ززه، ماجد واحیدی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه باسكردن لە مافی سیاسیی و ئازادیی له كه‌رتی غه‌ززه گونجاو نییه.
واحیدی باسی له‌و سه‌ختی و مه‌ترسییانه كرد كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن له‌باره‌ی هه‌واڵ نووسینه‌وه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه رۆژنامه‌نووسان له كه‌رتی غه‌ززه دووچاری سه‌ختی ده‌بنه‌وه له دۆزینه‌وه‌ی شێواز هه‌واڵ نوسین.
واحیدی باسی له‌وه‌یش كرد كه رۆژنامه‌نووسان به‌رپرسیار نین له به‌دیهێنانی ئاشتیی یان دروستكردنی سیاسه‌ت به‌و ئاراسته‌یه، دروستكه‌رانی هه‌واڵ له كه‌رتی غه‌ززه‌ی گه‌مارۆدرا پێویستیان به یه‌كه‌ی جاودێری ورد هه‌یه.
واحیدی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته رێگه‌چاره بدۆزرێته‌وه له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌یه‌كه‌وه كاردكردنی نوێنه‌رانی میدیای ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌ستینی سه‌باره‌ت به دروستكردنی هه‌واڵ له‌باره‌ی ناوچه‌كه و گوتی: ''پێویسته شێواز و رێگایه‌ك بدۆزرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسان به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن، ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه له جۆرێك نه‌خۆشخانه‌ی كراوه‌دا كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه پێویستی به یه‌كه‌ی چاودێری ورد هه‌یه''.
واحیدی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه رۆژنامه‌نووسانی فه‌ڵه‌ستینی خه‌ریكه به‌ته‌واوی له كه‌رتی غه‌ززه و ناوچه‌كه داده‌بڕدرێن و ئه‌و ده‌نگه‌ی له كه‌رتی غه‌ززه‌وه ده‌بیسترێت ئیدی نابیسترێت و گوتی: ''وه‌ك رۆژنامه‌نووسێكی فه‌ڵه‌ستینی بیرده‌كه‌مه‌وه، ناچارین بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیلیه‌كاندا شێوازی ژیرانه‌تر و دیپلۆماسی نوێ بدۆزینه‌وه''.
- سیمیناری میدیای نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی ئاشتیی
سیمیناری میدیای نێوده‌وڵه‌تی ٢٠١٩ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی ئاشتیی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه به هاریكاری نێوان ئیداره‌ی په‌یوه‌ندی جیهانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سبه‌ی كۆتایی دێت.
له‌نێو بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی سیمیناره‌كه‌ی ئه‌مساڵدا ئه‌م بابه‌تانه هه‌ن؛ ره‌وشی مرۆیی له خاكی داگیركراوی فه‌ڵه‌ستین، ئه‌و سه‌ختیانه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌و راگه‌یاندنكارانه ده‌بنه‌وه كه ده‌یانه‌وێت هه‌واڵ له‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه بكه‌ن، لێكۆڵینه‌وه له‌و هه‌واڵانه‌ی باس له كاریگه‌ری ناكۆكییه‌كانی ئیسرائیل-فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئافره‌تان و ناونیشانی به‌رگریی هاشتاگی ناكۆكی ئیسرائیل-فه‌ڵه‌ستین.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن