باڵا‌ترین ناوچه‌ی جه‌نگ له جیهاندا له لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵو وێنه‌ی گیرا
سیاشین و ژیانی سه‌ربازیی ناوچه‌كه، كه له ساڵی ١٩٨٤-٢٠٠٣دا بووه گۆڕه‌پانی پێكدادانی نێوان پاكستان و هیندستان و، به‌وهۆیه‌وه وه‌ك "باڵا‌ترین ناوچه‌ی جه‌نگ له جیهان" ناوزه‌ندكرا و به‌رزییه‌كانیان هه‌شت هه‌زار مه‌تری تێپه‌ڕاندووه.
İslamabad
سكاردو - AA
سیاشین و ژیانی سه‌ربازیی ناوچه‌كه، كه له ساڵی ١٩٨٤-٢٠٠٣دا بووه گۆڕه‌پانی پێكدادانی نێوان پاكستان و هیندستان و، به‌وهۆیه‌وه وه‌ك "باڵا‌ترین ناوچه‌ی جه‌نگ له جیهان" ناوزه‌ندكرا كه خاوه‌نی چه‌ندین لووتكه‌یه كه به‌رزییه‌كانیان هه‌شت هه‌زار مه‌تری تێپه‌ڕاندووه، بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی میدیای نێوده‌وڵه‌تی له لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵووه‌وه وێنه‌ی گیرا.
ناوچه‌ی سێ گۆشه‌ی پاكستان، هیندستان و چین له‌و شاخانه پێكهاتووه كه به ته‌واو به‌سته‌ڵه‌كن و به به‌فر داپۆشراون، به‌سته‌ڵه‌كی سیاشین كه یه‌ك پارچه‌یه و رووبه‌ره‌كه‌ی ٧٠ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی تێپه‌ڕاندووه و پاش جه‌مسه‌ره‌كان سێیه‌م گه‌وره‌ترین به‌سته‌ڵه‌كه له جیهاندا، به‌و هۆیه‌وه به ''سێیه‌م جه‌مسه‌ر'' ناوزه‌ند ده‌كرێت.
له ناوچه‌كه‌دا له پاڵ به‌سته‌ڵه‌كی سیاشین، به‌سته‌ڵه‌كی بالتۆرۆ هه‌یه كه رووبه‌ره‌كه‌ی ٦٢ كیلۆمه‌ترچوارگۆشه‌یه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌سته‌ڵه‌كه له كۆی ٢٥ به‌رزترین لووتكه كه له جیهان هه‌ن به حه‌وت لووتكه‌یان ده‌وره دراوه، له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه شاخه‌وان و سروشت دۆستان رووی تێده‌كه‌ن .
به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كان سه‌رچاوه‌ی رووباره‌كانی پاكستانه به‌تایبه‌تی ئیدوس كه به شاده‌ماری ئه‌و وڵاته داده‌نرێت، به‌لای پاكستانه‌وه گرنگیی زۆری پێده‌درێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی چین و پاكستان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه گرنگیی ستراتیجی هه‌یه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كان درێژكراوه‌ی كیشمیری جێ ناكۆكه، پاكستان و هیندستان هه‌ر یه‌كه‌یان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه مافی خۆیانه.
- كاتێک سوپای هه‌ردوو وڵات داوای كڕینی پێداویستی سه‌ربازییان له هه‌مان كۆمپانیا كرد، جه‌نگ سه‌ریهه‌ڵدا
به پێی رێككه‌وتنی ساڵی ١٩٤٩ كه هێڵی كۆنترۆڵی كیشمیر له‌نێوان هه‌ردوو وڵات دانرا، كا‌تێ باڵاده‌ستی به‌سه‌ر به‌سته‌ڵه‌كه‌كاندا له هێڵی كۆنترله‌وه به‌ره‌و باكوور راگه‌یه‌ندرا، هه‌ردوو وڵات لێكدانه‌وه‌ی جیایان بۆ هێڵه‌كه كرد.
له كاتێكدا هیندستان باس له‌وه ده‌كات كه به‌سته‌ڵه‌كی سیاشین له سنووری خۆیدا ده‌مێنێته‌وه و، پێویسته هێڵه‌كه به‌درێژایی چیاكان درێژببێته‌وه و به‌ره‌و باكوور بچێت، پاكستان باس له‌وه ده‌كات كه به‌سته‌ڵه‌كه‌كه سه‌ر به پاكستان ده‌بێت و پێویسته به درێژایی پردی كاراكورم درێژببێته‌وه.
به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، هه‌ر دوو وڵات بڕیاریاندا به ناردنی سه‌رباز بۆ ئه‌و ناوچانه كه تا ساڵی ١٩٨٤ سه‌ربازی لێ نه‌بوو. سوپای هیندستان كاتێک زانی سوپای پاكستان داوای پێداویستی له‌و كۆمپانیا به‌ریتانییه كردووه كه له هه‌لومه‌رجی زستاندا به‌كارده‌هێنرێت، ده‌ستی به یه‌كه‌م ئۆپه‌راسیۆن كرد.
به‌هۆی به‌رپه‌رچدانه‌وه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی سوپای هیندستان له لایه‌ن سوپای پاكستانه‌وه، له‌و ناوچه‌یه‌ی كه به ''چه‌تری جیهان'' ناسرابوو جه‌نگێكی رانه‌گه‌یه‌ندراو سه‌ریهه‌ڵدا.
له ئه‌نجامی ئه‌و جه‌نگه هیندستان دوو له‌سه‌ر سێی به‌سته‌ڵه‌كی سیاشین-ی كۆنترۆڵكرد و، به‌سته‌ڵه‌كی بالتۆرۆ به ته‌واوی كه‌وته ده‌ست پاكستان.
- سه‌ربازان چه‌ندین رۆژ به پێ رێ ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به شوێنی ئه‌ركه‌كانیان
دوای جه‌نگی سیاشین زۆرێك له لووتكه‌كان كه‌وتنه ژێر كۆنترۆلی سوپای پاكستان. له‌و رۆژه‌وه تا ئێستا هه‌ردوو وڵات سه‌رباز ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن كه كۆنترۆڵیان كردووه و خاڵی سه‌ربازیی داده‌نێن.
بۆ یه‌كه‌مجار سوپای پاكستان ده‌رگاكانی بنكه سه‌ربازییه‌كان و ژیانی سه‌ربازیی له سیاشین به‌رووی ئاژانسی ئانادۆڵودا كرده‌وه. به‌ڕێوه‌به‌ری په‌خشی زمانه جیهانییه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو، مه‌همه‌ت ئۆزتورك و په‌یامنێرانی ئاژانسه‌كه له ئیسلام ئاباد، به‌هلول چه‌تینكایا و ئیسلامودین ساجید بوونه یه‌كه‌م نوێنه‌ری میدیای بیانی كه ژیانی سه‌ربازیی ناوچه‌ی سیاشین-یان وێنه گرت.
سه‌كۆی هێلیكۆپته‌ر له شاری سكاردو ویلایه‌تی جیلیت-بالتیستان له باكووری پاكستان ئه‌و هێلیكۆپته‌رانه‌ی تێدا جێگیركراوه كه بۆ گه‌یشتن به ناوچه‌ی سیاشین به‌كارده‌هێنرێن و، ده‌رمان، خواردن، پێداویستی سه‌ربازیی و پێداویستی دیكه بۆ ناوچه‌كه ده‌گوازنه‌وه.
هێلیكۆپته‌ره‌كان به‌سه‌ر ئه‌و چیایانه‌دا ده‌فڕن كه هه‌زاران مه‌تر به‌رزن، له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆڵانه‌ی به ته‌واوی به‌سته‌ڵه‌كن. ئه‌و فڕۆكه‌وانانه‌ی لێره‌دا ده‌فڕن به ''بێترسی ٥'' ناسراون. فڕۆكه‌وانه‌كان ده‌ڵێن ''ته‌نیا ئێمه به‌سه‌ر ئه‌م به‌رزاییانه‌دا ده‌فڕین. هه‌روه‌ها له بناری چیاكاندا كرێكارانی كانه‌كان له‌و تونێلانه‌ی به ده‌ست هه‌ڵیان كه‌ندوون به‌دوای به‌ردی به‌نرخدا ده‌گه‌ڕێن''.
له‌م شوێنه‌وه فڕینی نیو كاتژمێری بۆ ئه‌و لووتكانه ده‌ستپێده‌كات كه سوپای پاكستان كۆنترۆڵی كردوون له‌گه‌ڵ بنكه سه‌ربازییه‌كان، له‌و شوێنانه‌دا كه به‌رزییه‌كانیان له‌نێوان نزیكه‌ی سێ هه‌زار مه‌تر بۆ شه‌ش هه‌زار مه‌تر ده‌بن ده‌یان بنكه‌ی سه‌ربازیی لێیه.
ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌م بنكه سه‌ربازیی و خاڵه چاودێریانه‌دا ئه‌ركیان هه‌یه به ئۆتۆمبێل له سكاردو-ه‌وه بۆ به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی بالتۆرۆ و سیاشین تا دوواین گوند ده‌چن كه پێنج كاتژمێر رێگه‌یه، له‌وێشه‌وه به پێ رێده‌كه‌ن.
سه‌ربازان بۆ ماوه‌ی زیاد له مانگێك به‌پێ ده‌ڕۆن بۆ ئه‌و بنكه سه‌ربازیانه‌ی له به‌رزترین شوێندان كه تیایاندایه شه‌ش هه‌زار مه‌تر به‌رزه. هۆكاری ئه‌وه‌ش گۆڕینی كه‌ش و هه‌وا و راهاتن له‌گه‌ڵ ئاستی ئۆكسجینه. سه‌ربازان به درێژایی رێگاكه له هه‌ر بنكه‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی رۆژێك بۆ پێنج رۆژ ده‌مێننه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن جه‌سته‌یان له‌گه‌ڵ كه‌ش و هه‌وا رابهێنن.
- له بنكه سه‌ربازییه‌كاندا سه‌دان بتڵ ئۆكسجین دانراون
له نێو بنكه سه‌ربازیه‌كاندا كه به به‌ردی دینا یان پریفابریكی گۆیی كراوه كه پێی ده‌ڵێن ''ئیگلۆ'' و دوو كه‌سییه، له هه‌موویاندا لانی كه‌م بزیشكێكی سه‌رباز و سه‌دان بتڵ ئۆكسجین هه‌یه. هه‌روه‌ها له‌و هێلیكۆپته‌رانه‌ی سه‌ربازان پێی ده‌گه‌نه ئه‌و شوێنه هه‌م بۆ فڕۆكه‌وانان هه‌میش بۆ سه‌ربازان بتڵی ئۆكسجین هه‌یه.
له كاتێكدا وزه‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كان له پانێلی تیشكی خۆره‌وه ده‌ستده‌خرێت، ئاویش له توانه‌وه‌ی به‌فر. به‌هۆی ئاستی ئۆكسجینه‌وه چه‌رخ له بنكه سه‌ربازییه‌كاندا كار ناكات، له‌به‌رئه‌وه به كبریت ئاگر ده‌كرێته‌وه و غاز به‌كارده‌هێنرێت بۆ خواردن دروستكردن.
بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازان و سه‌ردانكه‌ران دووچاری ره‌قبوونه‌وه، سه‌رئێشه، ئازاری جه‌سته و كێشه‌ی سییه‌كان نه‌بنه‌وه، ده‌بێت رۆژانه لانی كه‌م ١٥ په‌رداخ ئاو بخۆنه‌وه. به‌تایبه‌تی سه‌ربازان پێش ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه بكرێن پشكنینی پزیشكیان بۆ ده‌كرێت و هیمۆگڵۆبینیان ده‌پێورێت. ئه‌و سه‌ربازانه‌ی خوێنیان روون و باشه خێرا ده‌نێردرێن بۆ سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان، ئه‌وانه‌شیان خوێنیان خه‌سته ده‌ست به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
هه‌موو سه‌ربازێك له سوپای پاكستان‌دا پێویسته به‌درێژایی ئه‌ركه‌كه‌ی لانی كه‌م بۆ جارێك ٢١ بۆ ٣٠ رۆژ له‌و ناوچه‌یه ئه‌رك وه‌ربگرێت، كاته‌كه‌ی دیكه‌شی له‌و بنكه سه‌ربازییانه‌ی كه شه‌ش هه‌زار مه‌تر تێده‌په‌ڕێنن و ناوی سادله، یوسف و ئیبراهیم-یان لێنراوه ئه‌ركه‌كه‌نیان به جێده‌گه‌یه‌نن.
سه‌ربازان تێكڕا نزیكه‌ی دوو ساڵ له بنكه سه‌ربازییه جۆراوجۆره‌كانی ناوچه‌ی سیاشین ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. سوپای پاكستان جلوبه‌رگی گونجاو له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵ چه‌ك، خۆراك، ده‌رمان و پێداویستیه‌كانی دیكه بۆ سه‌ربازان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. وه‌ك چۆن ئه‌و پێداویستیانه له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوونی سه‌ربازه‌كه دابین ده‌كرێت، چه‌ند رۆژێكی هه‌فته‌ش به هێلیكۆپته‌ر بۆیان به‌رده‌درێته‌وه.
- پله‌ی گه‌رما له زستاندا تا خوار ٥٠ پله‌ی سه‌دی داده‌به‌زێت
له‌و رۆژانه‌ی تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كرد، پله‌ی گه‌رما به رۆژ پێنج بۆ ١٠ پله بوو، به شه‌ویش تاخوار پێنج پله‌ی سه‌دی داده‌به‌زی.
ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا ئه‌ركه‌كه‌نیان راده‌په‌ڕێنن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دووان و، باسیان له‌وه كرد كه له زستاندا بینیویانه پله‌ی گه‌رما تا خوار ٥٠ پله‌ی سه‌دی دابه‌زیوه و، به‌هۆی به‌فر و جۆره‌كانیه‌وه بنكه سه‌ربازییه‌كان و شوێنی نیشتنه‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كانیان به به‌فر داپۆشراوه.
سه‌ربازان باسیان له‌وه كرد كه نه‌خۆشیه‌كانی وه‌رزی زستان زیادی كردووه، به‌هۆی به‌فر و جۆره‌كانیه‌وه ئه‌و هێلیكۆپته‌رانه‌ی له هه‌فته‌یه‌كدا چه‌ند رۆژێك ده‌هاتن هه‌ندێ جار ٢٠ رۆژ نه‌هاتوون، به‌و هۆیه‌شه‌وه نه‌خۆشه‌كانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها سه‌ربازان ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه به‌هۆی داپۆشینی ئه‌و درزانه به به‌فر كه به‌تایبه‌تی له سه‌ر به‌سته‌ڵه‌كه‌كان دروست ده‌بێت كه ناوی ''كریڤاس''یان لێناون ناوچه‌كه مه‌ترسیدارتر بووه، ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ریدا ده‌ڕۆن كا‌تێ پێی پیادا ده‌نێن ره‌نگه بكه‌ونه چاڵی سه‌دان مه‌ت قوڵه‌وه، چه‌ندین سه‌رباز به‌و شێوه‌یه گیانیان له‌ده‌ستداوه. له‌به‌رئه‌وه سه‌ربازان له رێكردنی دوورودرێژدا به یه‌ك ریز رێ ده‌كه‌ن و، به گوریس به‌یه‌كه‌وه به‌ستراون، هه‌ركه‌سێكیان بكه‌وێت له لایه‌ن ئه‌وانی دیكه‌وه رزگار ده‌كرێت.
- ئه‌و هه‌ره‌سه‌ی ١٤٠ سه‌ربازی كرده قوربانیی
كه‌ش و هه‌وای له ناوچه‌ی شیاسین به گه‌وره‌ترین دوژمنی هه‌ردوو وڵات داده‌نرێت.
به پێی زانیاری ئه‌و به‌رپرسانه‌ی سوپای پاكستان كه یاوه‌ری تیمی ئاژانسی ئانادۆڵویان ده‌كرد، باسیان له‌وه كرد كه له جه‌نگه‌كه‌ی ساڵی ١٩٨٤ه‌وه نزیكه‌ی له‌سه‌دا ٧٠ ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌هۆی كه‌شوهه‌وای ناله‌باری ناوچه‌كه‌وه بووه. ته‌نیا پاكستان له ماوه‌ی ٣٥ ساڵدا له كۆی ٤٧٠ سه‌ربازی كه له ناوچه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه ١٤٠یان به‌هۆی ئه‌و هه‌ره‌سی به‌فرانه‌وه بووه كه له سه‌ر بنكه‌ی گیاری كه‌وتووه، هه‌روه‌ها زیاد له ١٠٠ سه‌ربازیش به‌هۆی كه‌وتنه ناو درزی به‌فره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بنكه‌ی سه‌ربازیی گیاری له‌سه‌ر ئه‌و رێگه‌یه‌یه كه بۆ چوون بۆ زۆرێك له بنكه‌كانی ناوچه‌كه به‌كارده‌هێنرێت، به به‌راورد به بنكه‌كانی دیكه كه‌شوهه‌وایه‌كی باشتری هه‌یه، ئه‌گه‌ری هه‌ره‌سی كه‌مه و به‌هۆی رێكی زه‌ویه‌كه‌یه‌وه ده‌توانێت زیاد له ١٤٠ سه‌رباز له خۆبگرێت.
شه‌وی شه‌ش له‌سه‌ر حه‌وتی نیسانی ساڵی ٢٠١٢، هه‌ره‌سێكی به‌فر له دووری كیلۆمه‌ترێكی بنكه‌كه دروست بوو، به‌هۆی گه‌وره‌یی هه‌ره‌سه‌كه‌وه بنكه‌كه ته‌واو داپۆشرا. به‌و هۆیه‌شه‌وه ته‌نیا سه‌ربازێك كه له خالێكی دوور ئه‌ركه‌كه‌ی به‌جێده‌گه‌یاند له‌گه‌ڵ سه‌ربازێكی دیكه كه به ئۆتۆمبێل چووبوو بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌و رووداوه‌دا رزگاریان بوو. له‌و رووداوه‌دا زیاد له ١٤٠ سه‌رباز له ژێر ٢٠ مه‌تر به‌فر و خۆڵ و به‌رددا گیانیان له‌ده‌ستدا.
هه‌ره‌سه‌كه ناوچه‌یه‌كی به رووبه‌ری ١،٢ كلم داپۆشی به بنكه‌ی گیاری-شه‌وه. ئه‌و سه‌ربازه‌ی له‌و رووداوه‌دا رزگاری ببوو له یه‌كه‌م لێدوانی‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بینیوێتی هه‌ردوو شاخه‌كه به‌یه‌كیانداداوه.
له كاتی كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردندا له پاڵ سه‌دان سه‌رباز تیمی بیانیش به‌شداریان كرد، ته‌نانه‌ت سوپای هیندستانیش داوای كرد هاوكاری بكات.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌كانی رزگاركردن به‌بێ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی كاركردن به‌ڕێوه ده‌چوو، یه‌كه‌م ته‌رم دوای ٢١ رۆژ له رووداوه‌كه ده‌رهێنرا. كاره‌كه تێكڕا مانگ و نیوێكی خایاند و ١٣٣ ته‌رم ده‌رهێنران، ئه‌وانی دیكه نه‌دۆزرانه‌وه. له‌به‌رئه‌وه سوپای پاكستان پێشبینی ئه‌وه ده‌كات كه هێشتا ته‌رمی حه‌وت سه‌رباز له‌ژێر به‌فره‌كه‌دا بێت.
- شاخه‌وانان سوپای پاكستان رزگار ده‌كه‌ن
له ده‌وروبه‌ری به‌سته‌ڵه‌كی بالتۆرۆ له ناوچه‌ی سیاشین، له كۆی به‌رزترین ٢٥ لووتكه‌ی جیهان حه‌وت لووتكه‌یان له‌وێیه. ئه‌و شاخه‌وانانه‌ی له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه روو له‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌سه‌ر ئه‌و لووتكانه‌دا سه‌ركه‌ون له نزیك بنكه سه‌ربازییه‌كان كه‌مپ دروست ده‌كه‌ن.
ئه‌و شاخه‌وانانه‌ی ده‌خوازن به‌سه‌ر لووتكه‌ی K2 سه‌ركه‌ون كه دووه‌م گه‌وره‌ترین لووتكه‌ی جیهانه، له‌گه‌ڵ لوتكه‌كانی Broad Peak, Gasherbrum و Masherburum، له بنكه‌ی سه‌ربازیی پایو له به‌سته‌ڵه‌كی بالتۆرۆ به‌ڕێده‌كه‌ون ، سه‌ره‌تا ده‌گه‌ن به كه‌مپی شاخه‌وانی له نزیك بنكه‌ی سه‌ربازی كۆنكۆنردیه. له‌وێ ئه‌و شاخه‌وانانه‌ی ده‌یانه‌وێت بچن بۆ K2 و Broad Peak جیاده‌بنه‌وه. ئه‌وانه‌شی ده‌یانه‌وێت به‌سه‌ر لووتكه‌كاندا سه‌ركه‌ون به‌ره‌و نزیكی كه‌مپی ئاڕاسته‌ی پشكنینی نێوده‌وڵه‌تی (IHEC) ده‌چن له نزیك بنكه‌كه.
ئه‌و سێ بنكه‌یه له پاڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ركیان ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه، هاوكات ئه‌ركیان باهاناوه‌چوونی ئه‌و شاخه‌وان و كه‌سانه‌یه كه دووچاری ره‌وشی سه‌خت یان كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌بنه‌وه تا رزگاریان بكه‌ن.
به پێی راپۆرتی ٢٠١٧ی به‌شی كه‌شناسی پاكستان، وه‌رزشه سروشتییه‌كان و جموجو‌ڵه سه‌ربازییه‌كان له به‌سته‌ڵه‌كی بالتۆرۆ و جموجو‌ڵه سه‌ربازییه‌كان له به‌سته‌ڵه‌كی سیاشین توانه‌وه‌ی به‌فری زیادكردووه.
له ئه‌نجامی خێرایی توانه‌وه‌ی به‌فر له‌ماوه‌ی ٣٠ ساڵی رابردوودا، هۆشداری ده‌درێت له ئاستی به‌سته‌ڵه‌كه‌كان.
سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی پاكستان، نه‌واز شه‌ریف كه ده‌یویست لانی كه‌م جووڵه سه‌ربازییه‌كان و هۆكاره‌كانی دیكه كه‌م بكاته‌وه، له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بانگه‌وازی ئاراسته‌ی هیندستان كرد و، داوای كرد هه‌ردوو وڵات سه‌ربازانیان له ناوچه‌ی سیاشین بكشێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌و داواكارییه‌ی ره‌تكرایه‌وه.