Emre Gürkan Abay,Mohammed Baqi Hussein
07 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2019
مۆسكۆ - AA
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی ریابیكۆڤ ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی لە ڤێنیزوێلا به خراپترین سیناریۆ ناوبرد و گوتی: "ده‌ستێوه‌ردانێكی له‌م جۆره، كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له مۆسكۆی پایته‌خت، سێرگی ریابیكۆڤ رایگه‌یاند، به‌نیگه‌رانییه‌وه چاودێری پێشهاته‌كانی ڤێنیزوێلا ده‌كه‌ن.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی به چالاكیی وڵاتانی دراوسێی ڤێنیزوێلا كرد كه له‌هه‌ڵكشاندایه و گوتی: "چاودێری ده‌كه‌ین و ده‌بینین كه وڵاتانی ناوچه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه زیاتر ده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێت له ڤێنیزوێلا خاوه‌ن كاریگه‌ری بن".
سێرگی ریابیكۆڤ باسی له ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی كرد لە ڤێنیزوێلا و گوتی: "ئه‌مه خراپترین سیناریۆ ده‌بێت و پێشبینیكردنی ده‌ره‌نجامه‌كانی سه‌خته. ئه‌و خوێنه‌ی ده‌ڕژێت و ئه‌و رووداوانه‌ی رووده‌ده‌ن، ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ وڵاتانی دیكه‌ش جگه له ڤێنیزوێلا. هۆشداری ده‌ده‌ین له ئاست ئه‌م هه‌وڵه خۆپهرستانانهدا. ده‌ستێوه‌ردانێكی له‌م جۆره، كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه".
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راشیگه‌یاند، دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له پەیماننامەی مووشەکە ئه‌تۆمییه مه‌ودا مامناوه‌نده‌كان INF، وڵاته‌كه‌ی رێوشوێنی ئه‌منیی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر و گوتی:
"به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بیه‌وێت جارێكی دیكه دانوستان ئه‌نجام بدات له‌سه‌ر پەیاماننامەکە، ده‌رگامان كراوه‌یه. ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی نوێی گونجاو هه‌بێت، ئاماده‌ین ئه‌مه هه‌ڵبسه‌نگێنین. به‌ڵام هێشتا له‌وباره‌وه داواكاریمان ئاراسته نه‌كراوه".