Safvan Allahverdi,Mohammed Baqi Hussein
07 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2019
واشنتۆن - AA
ئه‌مریكا و ژمارەیەک وڵاتی ئه‌ندام لە هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبە داعش، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه جه‌نگی سووریا به‌ڕێگای سه‌ربازی چاره‌سه‌رناكرێت و پشتگیریی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی له‌ڕێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه راگه‌یاند.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، میسر، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئوردن، سعوودیه و به‌ریتانیا دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام لە هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبە داعش له واشنتۆن، راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، جه‌نگی سووریا به‌ڕێگای سه‌ربازی چاره‌سه‌رناكرێت و پشگیریی هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن بۆ چارسه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری ژماره 2254 و بڕیاره دیپلۆماسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
له ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "به‌ته‌واوی باوه‌ڕمان به‌وه‌یه كه هه‌وڵی چاره‌سه‌ری سه‌ربازی ته‌نها ناوچه‌كه ناسه‌قامگیر ده‌كات و پێكدادان و گرژییه‌كانی تیادا به‌ره‌و هه‌ڵكشانی زیاتر ده‌بات. سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامبین له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری ژماره 2254 ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان."
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، پشتگیریی هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، گێیر پێدێرسن ده‌كه‌ن و تیایدا بانگه‌وازی كۆتاییهێنان به جه‌نگ له ته‌واوی لایه‌نه‌كانی سووریا كراوه.