İslam Doğru,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
07 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2019
نیویۆرك - AA
ئه‌و دیواره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌یه‌وێت له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی كۆچبه‌ران له سنووری مه‌كسیك دروستی بكات، كاردانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه له ناوچه‌كه ده‌ژین.
به‌رپرسانی نۆگالیس كه شارۆچكه‌یه‌كی بچووكی سنووری ویلایەتی ئەریزۆنایە، نیگه‌رانن له‌باره‌ی ته‌نینی دیواری ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌یان به ته‌لی دڕكاوی.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی نۆگالیس ئینته‌رناشناڵ كه رۆژنامه‌یه‌كی ناوخۆییه، دیواره كانزاییه‌كه كه له ناوه‌ڕاستی شارۆچكه‌ی نۆگالیسی سنووری ئه‌مریكا-مه‌كسیك تێده‌په‌ڕێت له لایه‌ن ئه‌و سه‌ربازانه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ی كردوون شه‌ش ریز ته‌لی دڕكاوی دانراوه.
خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، نیگه‌رانن له‌و دیمه‌نه و سكاڵا ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك شاره‌وانی شارۆچكه‌كه، ئارتورۆ گارینۆ داوای هاوكاری له سیناتۆری ئه‌مریكی ویلایه‌ته‌كه‌یان، مارسا ماكسالی كرد بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و ته‌له دڕكاویهی له ناوه‌ڕاستی شارۆچكه‌كه‌یان دانراوه و گوتی: "ئه‌و ته‌لانه كوشنده‌ن، نازانم بیریان له چی كردووه‌ته‌وه كاتێک دیواره‌كه له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه به ته‌ل ته‌نراوه".
نوێنه‌ری دیموكراته‌كان له كونگرێسی ئه‌مریكا بۆ ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا، راول گریژالڤا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و له‌باره‌ی كاری نایاساییه‌وه له ناوچه‌كه، ره‌خنه‌ی له حكوومه‌تی تره‌مپ گرت.
هه‌واڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئابووریی شارۆچكه‌ی ناگالاس به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌نده به كڕیاره مه‌كسیكییه‌كان و بازرگانیی ئه‌ودیو سنووره‌وه و جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه به‌م ساڵانه‌ی دوایی په‌ڕینه‌وه‌ی نایاسایی له سنووره‌كه كه‌میكردووه.
ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی نۆگالای رایانگه‌یاند، ئه‌و ته‌له دڕكاوییهی سه‌ربازه‌كان دایانناوه، ته‌نها له مه‌یدانی جه‌نگدا بیندراوه و به كارێكی نامرۆڤانه ناویان بردووه.
ئه‌و سه‌ربازانه‌ی حكوومه‌تی تره‌مپ له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی په‌نابه‌ران و دروستكردنی دیوار له سنووری مه‌كسیكدا ره‌وانه‌ی سنووره‌كه كراون، تا ئێستا به‌درێژایی 58 كیلۆمه‌تر ته‌لی دڕكاوییان راكێشاوه.