تره‌مپ: "ده‌توانین بڵێین سووریامان له‌سه‌دا ١٠٠ له داعش پاككردۆته‌وه"
- سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رایبگه‌یه‌نن کە له‌سه‌دا ١٠٠ سووریایان له داعش پاككردۆته‌وه.
Washington DC
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رایبگه‌یه‌نن کە له‌سه‌دا ١٠٠ سووریایان له داعش پاككردۆته‌وه.
له میانی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژبە داعش كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو-ش به‌شداری تیادا كرد، تره‌مپ گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رایبگه‌یه‌نن کە له‌سه‌دا ١٠٠ سووریایان له داعش پاككردۆته‌وه و گوتی: "ده‌مه‌وێت چاوه‌ڕێی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی بكه‌م".
تره‌مپ زانیاری‌دا له باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌وه‌تەی بووه‌ته سه‌رۆكی ئه‌مریكا و یه‌كێك له كاره له پێشینه‌كانیشی چوونی بووه بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا و پلانێكی ئاماده كردووه بۆ نه‌هێشتنی داعش.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه داعش پێشتر به تایبه‌ت له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ چالاكییه‌كانی كردووه، به‌ڵام ئیدی له‌وێش كاریگه‌ری نه‌ماوه.
ناوبراو سوپاسی وڵاتانی ئه‌ندام لە هاوپه‌یمانیيه‌ته‌كه كرد له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا و گوتی: "زیاتر له ٦٠ به‌رپرسی ئاستبه‌رزی داعشمان لەناوبردووە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن