دۆناڵد ترەمپ ھەڕەشەی سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر فەڕەنسا کرد
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئەگەر فەڕەنسا بەشداری نەکات لە "ئەنجوومەنی ئاشتی" لە غەززە، ئەوا بەڕێژەی ٢٠٠ لە سەدا باجی گومرگی بەسەردا دەسەپێنن.
Ankara
ئەنقەرە ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ھەڕەشەی ئەوەی کرد، ئەگەر فەڕەنسا بەشداری نەکات لە "ئەنجوومەنی ئاشتی" لە غەززە، ئەوا بەڕێژەی ٢٠٠ لە سەدا باجی گومرگی بەسەردا دەسەپێنن.
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا گوتی: " باجی گومرگی بەڕێژەی ٢٠٠ لە سەدا دەخەمە سەر شەراب و شامپانیای فەڕەنسی و دواتر ماکرۆن بەشداری دەکات، بەڵام ناچار نییە ئەو کارە بکات".
ھەروەھا بانگەشەی ئەوەشی کرد کە بەم زووانە سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ئەو پۆستەی بەجێ دەھێڵێت، چونکە کەسێکی پەسەندکراو نییە.
پێشتر ڕۆژنامەی "Le Monde"ی فەڕەنسی بڵاویکردبوویەوە کە ئیمانوێل ماکرۆن گرنگی بە بانگەوازەکەی دۆنالد ترەمپ نادات لەبارەی بەشداریکردنی فەڕەنسا لە "ئەنجوومەنی ئاشتی" لە غەززە.
