دۆناڵد ترەمپ: "تا ئێستا دانمارک ھیچ شتێکی نەکردووە بۆ پاراستنی گرینلاند لە ڕووسیا"
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە ناتۆ ٢٠ ساڵە، ھانی دانمارک دەدات گرینلاند لە ھەڕەشەی ڕووسیا بپارێزێت.
Ankara
ئەنقەرە ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند تا ئێستا دانمارک ھیچ شتێکی نەکردووە بۆ پاراستنی گرینلاند لە ھەڕەشەکانی ڕووسیا.
دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "Truth Social" ئاماژەی بەوەداوە کە ناتۆ ٢٠ ساڵە، ھانی دانمارک دەدات گرینلاند لە ھەڕەشەی ڕووسیا بپارێزێت.
ھەروەھا نووسیوویەتی: " تا ئێستا دانمارک ھیچ شتێکی نەکردووە بۆ پاراستنی گرینلاند لە ڕووسیا، بۆیە ئێستا کاتی ئەوە ھاتووە گرینلاند لە ھەڕەشەکانی ڕووسیا بپارێزرێت".
