عێراق

وەزیرانی دەرەوەی عێراق و فەڕەنسا گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانیان تاوتوێ کرد

- وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ژان نۆئێل بارۆت گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و کاریگەرییەکانیان لەسەر ئاسایشی ناوچەکە تاوتوێ کرد.

Zana Natık Kerem  | 18.01.2026 - نوێکردنەوە : 19.01.2026
وەزیرانی دەرەوەی عێراق و فەڕەنسا گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانیان تاوتوێ کرد

Arbil

ھەولێر ــ AA

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ژان نۆئێل بارۆت گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و کاریگەرییەکانیان لەسەر ئاسایشی ناوچەکە تاوتوێ کرد.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فوئاد حوسێن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ ژان نۆئێل بارۆت قسەی کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پەرەپێدان بە ھەماھەنگییەکانی نێوان عێراق و فەڕەنسا لە بوارەکانی سیاسی و دیپلۆماسی تاتوێکراوە.

باسی لەوەش کردووە کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە، بەتایبەت گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و کاریگەریی و ڕەنگدانەوەی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ھەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، "فوئاد حوسێن باسی لە سەردانەکەی ئەمڕۆی بۆ ئێران کردووە، ھەروەھا بیروڕا لەبارەی ھەڵوێستی وڵاتان بەرامبەر پەرەسەندنەکانی ئێستای ناوچەکە کراوە لەگەڵ پێداچوونەوە بە ھەڵوێستی فەرەنسا و ئەورووپا سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران".

ڕاشیگەیاندووە کە لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ھەردوولا ڕێککەوتن لەسەر گرنگی بەردەوامی پەیوەندی و ھەماھەنگی نێوان ھەردوولا، بەجۆرێک بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی گفتوگۆ و کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەھێزکردنی سەقامگیری ناوچەکە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın