جيهان

دۆناڵد ترەمپ: "ڤێنیزوێلا لە نێوان ٣٠ بۆ ٥٠ ملیۆن بەرمیل نەوتمان ڕادەست دەکات"

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە حکوومەتی کاتی ڤێنیزوێلا، لەنێوان ٣٠ بۆ ٥٠ ملیۆن بەرمیل نەوت ڕادەستی وڵاتەکەی دەکات.

Yasin Yorgancı, Mahmut Nabi  | 07.01.2026 - نوێکردنەوە : 08.01.2026
دۆناڵد ترەمپ: "ڤێنیزوێلا لە نێوان ٣٠ بۆ ٥٠ ملیۆن بەرمیل نەوتمان ڕادەست دەکات"

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە حکوومەتی کاتی ڤێنیزوێلا، لەنێوان ٣٠ بۆ ٥٠ ملیۆن بەرمیل نەوت ڕادەستی وڵاتەکەی دەکات.

دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "Truth Social، نووسیوویەتی: "ڤێنیزوێلا لەنێوان ٣٠ بۆ ٥٠ ملیۆن بەرمیل نەوتمان ڕادەست دەکات".

ڕاشیگەیاندووە: "ئەو بڕە نەوتە بە نرخی بازاڕ دەفرۆشرێت".

ھەروەھا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە وەک سەرۆکی ئەمریکا داھاتی ئەو بڕە نەوتە بەڕێوەدەبات، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بۆ بەرژەوەندی گەلانی ڤێنیزوێلا و ئەمریکا، بەکار دەھێنرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın