Behlül Çetinkaya
06 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2018
ئیسلام ئاباد - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی داڕمانی كانێكی خه‌ڵووز له شاری كویتا رۆژئاوای پاكستان گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌رزبووه‌وه بۆ 23 كه‌س.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه كه شه‌وی رابردوو به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی غاز له كانێكی خه‌ڵووزی شاری كویتا پایته‌ختی ویلایه‌تی به‌لوچستان روویدا، پشكنیاری كانی خه‌ڵوز، ئیفتیخار ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردنهكاندا دوێنێ له دوو خاڵدا كه داڕمان تیایاندا دروستبووه ته‌رمی 16 كرێكار دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د باسی له‌وه كرد كه له درێژه‌ی كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردندا، ئه‌مڕۆ ته‌رمی حه‌وت كرێكاری دیكه دۆزراوه‌ته‌وه، به‌مه‌ش كۆتایی به كاره‌كانی گه‌ڕان هێنراوه.
به‌پێی میدیاكانی پاكستان، ئه‌و كاته‌ی ته‌قینه‌وه‌كه روویداوه 25 بۆ 30 كرێكار له كانه‌كه‌دا بوون.
به هۆی ئه‌وه‌ی رێكاری پێویست له كانه‌كانی كویتادا نه‌گیراونه‌ته‌به‌ر، زوو زوو رووداوی له‌وشێوه‌یه رووده‌ده‌ن.