Adil Essabiti,Hemn Baban
06 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2018
تونس - AA
كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بە کاتی تونس "حەوت به كاتی گرینیچ" له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن كه وڵات به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت له دوای شۆڕشی یه‌نایه‌ری ساڵی 2011 له‌و وڵاته و له به‌رده‌م بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له تونسی پایته‌خت یه‌كێك له ده‌نگده‌ران به ناوی محمود به‌لتی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئه‌مڕۆ ده‌نگده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی پاكوخاوێنی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی باشتر بێته ئاراوه".
گوتیشی: "من زوو هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆم بده‌م، ته‌نانه‌ت پێش كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ده‌نگدانیش لێره‌م، چونكه ته‌واو قایلم به‌وه‌ی شاره‌وانی رۆڵی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه".
له بەردەم هه‌مان بنكه‌ی ده‌نگدان هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی جه‌مال عه‌بدولناسر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان گرنگتره له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی، چونكه حوكمی خۆجێی ده‌چه‌سپێنێت".
بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له تونس پێنج ملیۆن و 369 هه‌زار ده‌نگده‌ر له 11 هه‌زارو 185 بنكه‌ی ده‌نگدان تۆماركراون به‌پێی ژماره‌كانی ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له 350 فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانی نزیك به دوو هه‌زارو 74 لیست كه هه‌زارو 55یان لیستی حزبیین و 159یان لیستی هاوپه‌یمانیین و 860 لیستی سه‌ربه‌خۆش ركابه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، كۆی گشتی كاندیده‌كانیش ده‌گاته زیاتر له 50 هه‌زار كه‌س كه رێژه‌ی 52 له‌سه‌دیان له‌خوار ته‌مه‌نی 35 ساڵییه‌وه‌یه.
حزبی نه‌هزه له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كاندا كه 350 فه‌رمانگه‌ن ركابه‌رایه‌تی ده‌كات پاشان حزبی "نیدای تونس" كه هاوپه‌یمانی حزبی نه‌هزه‌یه له حكوومه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی له 345 شاره‌وانی ركابه‌رایه‌تی ده‌كات، پاش ئه‌وانیش ره‌وتی دیموكراسی له 69 فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانی ركابه‌رایه‌تی ده‌كات، پاشان حزبی "مەشروع تونس" به‌سه‌رۆكایه‌تی موحسین مه‌رزوق كه له" نیدای تونس" جیابووه‌ته‌وه له 69 شاره‌وانی ركابه‌رایه‌تی ده‌كات، هه‌روه‌ها حزبی" حیراك تونس ئەلئیراده" له 46 شاره‌وانی و حزبی" ئافاق تونس" له 43 شاره‌وانی، حزبی"حركهت ئەلشەعب" له 40 شاره‌وانی و حزبی ده‌ستوری له 31 شاره‌وانی و حزبی"بینائی ئه‌لوه‌ته‌نی" له 15 شاره‌وانی ركابه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، 13 حزبی دیكه‌ش له چه‌ند شاره‌وانییه‌كی سنووردار كه ده‌گاته 12 شاره‌وانی ركابه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها سێ هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی كه ئه‌وانیش "به‌ره‌ی میلـلی" كه 11 حزب له‌خۆده‌گرێت له 120 شاره‌وانی ركابه‌رایه‌تی ده‌كات له پاڵ هاوپه‌یمانی "ئەلئیتحاد ئەلمدنی" كه 11 حزب له‌خۆ ده‌گرێت و له 36 شاره‌وانی ركابه‌رایه‌تی ده‌كات، پاشان "مەشروع تونس" و "ئافاق تونس" و "حزبی جمهوری" و" حركهی جمهوریه‌ت" به‌شدارن.